×

2024-10-20 117 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنین

ناوەندی هەواڵ

 کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە.

حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بنکەیەکی دەنگدانی تایبەت (VIP) لە هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی وت، "لە کاتژمێر 7:00 ی بەیانییەوە بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوە، هەتا ئێستا هیچ ئامارێکمان لەبارەی ڕێژەی بەشداریی لەبەردەستتدا نییە و لە نیوەڕۆدا ئامارەکەمان بەدەستدەگات و بڵاویدەکەینەوە.

وتیشی، لەدوای کۆتاییهاتنی دەنگدان لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەینەوە، هیوادارین کاتی کەمتریشمان پێویستبێت بۆ ئەو مەبەستە.
 
لەم هەڵبژاردنەدا 15 پارت و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر کورسییەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، کۆی کاندیدەکان بۆهەڵبژاردنی ئەمڕۆ 1191 کاندیدە و، پارتەکان کێبڕکێ لەسەر 95 کورسی دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتاکان.
 
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:
 
هەولێر 34 کورسی
سلێمانی 38 کورسی
دهۆک 25 کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
 
لە کۆی ئەو 100 کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
 
لە کۆی 1191 کاندید، 949 کاندیدیان سەر بە حیزبەکانن، 123 کاندیدی هاوپەیمانێتییەکانن لەگەڵ 119 کاندیدی سەربەخۆ.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی