×

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و نامانەوێت بەشێك بین لە ململانێكانی ناوچەكە
2024-10-20 179 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و نامانەوێت بەشێك بین لە ململانێكانی ناوچەكە

ناوەندی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێم بەشێكی جیانەبوەوەیە لە عێراق و بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی ململانێكانی ناوچەكە.

نێچیرڤان بارزانی لەمیانی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراقی فیدراڵ و بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە، سیاسەتی ئێمە چارەسەركردنی ناكۆكیی و كێشە  هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە، لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراق ئەویش لەڕێگەی دانوستان و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ.

"ئێستا كاتی چارەسەركردنی كێشەكانە بەپێی دەستور كە ماف و ئەركی خەڵكی كوردستان و عێراقی بە گشتی تێدابێت" نێچیرڤان بارزانی وای وت. 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت "ماددە و بەندەكانی دەستور لە ساڵی 2003 ەوە وەك خۆی جێبەجێ ناكرێت".

بەوتەی نێچیرڤان بارزانی كلیلی ئارامیی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە، دەستوریش چارەسەری بۆ ئەو كێشانە داناوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت "ئەو سیاسەتەی هەرێمی كوردستان گرتویەتیەبەر بووەتە فاكتەری سەقامگیری ناوچەكە، دەشمانەوێت پەیوەندیەكانمان لەگەڵ دراوسێكانمان لەڕووی ئابوری و بازرگانی و چەند بوارێكی دیكە پەرەپێبدەین".

سەبارەت بە ململانێكانی ناوچەكە نێچیرڤان بارزانی وتی"نامانەوێت عێراق لە ناكۆكیەكانی ناوچەكە تێوەبگلێت، لە پەیوەندیداین لەگەڵ بەغداد و لایەنە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی عێراق لەو ململانێیە تێوەنەگلێت".

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی