×

دەنگدەرێکی هەرێمی کوردستان
2024-10-20 102 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا و یۆنامی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن؛ " بەبێ توندوتیژی و ئارامی بەڕێوەبچێت"

ناوەندی هەواڵ

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن، بەپێویستیشی دەزانێت پرۆسەكە بەبێ توندوتیژی بەڕێوەبچێت. یۆنامیش هیوادارە بە ئاشتییانە بەڕێوەبچێت.

ئەلینا رۆمانۆوسكی،، باڵیۆزی ئەمریكا لە  عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2024، ڕایگەیاند: “هەڵبژاردن رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستانە و پێویستە بەبێ توندوتیژی بەرێوەبچێت”.

وتیشی: “خۆبەخشەكانی نێردەی ئەمریكا لە عیراق لە بنكەكانی دەنگدانن لە هەرێمی كوردستان بۆ چاودێریكردنی چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەكە”.

محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێكی مێژووییە بۆ ئەم گەلە، هیوادارین بەشێوەیەكی ئاشتیانە و ڕێكخراو بەڕێوەبچێت، كە ڕەنگدانەوەی شارستانیەتی گەلی كوردستان بێت دەنگدان بڕبڕەی پشتی دیموکراسی پێشکەوتووە".

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان وتیشی:"ئەوەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات ڕێگایەكی پرشنگدارە بۆ ئایندەی هەرێمی كوردستان".

كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی تشرینی یەكەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە تا كاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.


  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی