×

کۆنگرەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
2024-10-20 42 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان تا نیوەڕۆ 31% بوو

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 31٪ بووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، 31٪ـی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگیان داوە.

وتیشی: رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێم تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بەم جۆرەیە؛ پارێزگای هەولێر 34٪، پارێزگای سلێمانی 29٪، دهۆک 31٪ و پارێزگای هەڵەبجەش 33٪ .

پێشتر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" پڕۆسەی دەنگدان بە باشی بەڕێوە دەچێت و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەنین".

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە ژمارە:

⬇دەنگدەر: 2 ملیۆن و 900 هەزار كەس 
⬇كێبركێ: 15 حزب و هاوپەیمانێتی و دەیان كاندیدی سەربەخۆ
⬇كورسی: 100 كورسی پەرلەمان (پێنج كورسی كۆتا)
⬇كورسی تەرخانكراو بۆ ژنان: 30 كورسی
↩دابەشبونی كورسییەكان بەپێی پارێزگا:
🔻سلێمانی: 38 كورسی  
🔻هەولێر: 34 كورسی 
🔻دهۆك: 25 كورسی
🔻هەڵەبجە: 3 كورسی
کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیارە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بێت.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی