×

2024-10-21 181 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ مووچەى ئەم شوێنانە دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

دابەشكردنی مووچەى مانگى ئەیلوول بەردەوامە و بەگوێرەى ئەو خشتەیەش کە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆش سێ وەزارەت و چەند دەستەیەک مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ دووشەمە لە هەریم پشووە، بەڵام بانکەکان بەڕووىمووچە خۆراندا کراوەن و دابەشکردنی مووچە بەگوێرەى خشتەی راگەیەندراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

پێشتر وەزارەتى دارایى بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە مووچەى هەریەک لە وەزارەتەکانى کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی و دارایی دەستەکانى وەبەرهێنان و ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆن، دیوانی چاودێری و مافی مرۆڤ دابەشدەکرێت.

بانكەكان ئاگادارییان بڵاوكردووەتەوە، جگە لە دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانە، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و زیندانییانى سیاسی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی