لۆگۆی کۆماری و دیموکراتەکان
2024-11-05 301 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی ئەمریكا ئەمڕۆ كەی دەستپێدەكات؟

ناوەندی هەواڵ

لە كاتژمێر دوو بۆ سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كە بە كاتی ئەمریكا دەكاتە كاتژمێر حەوتی بەیانی، 60 هەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ دیاریكردنی 47 هەمین سەرۆك دەستپێدەكات.

لە هەڵبژاردنەكەدا 244 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە 50 ویلایەت هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، دوو كاندید ئەوانیش كامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ ڕكابەری سەرەكیین و بە گشتی پێنج كاندید كێبڕكێ دەكەن.

ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بریتین لە، كامالا هاریس تەمەن 60ساڵ لە دیموكراتییەكان، دۆناڵد ترامپ تەمەن 78ساڵ لە كۆمارییەكان، چەیس ئۆلیڤەری تەمەن 39 ساڵ لە پارتی ئازادییخواز، جیل ستەین تەمەن 74 ساڵ لە پارتی سەوز، كۆرنێل وێست تەمەن 71 ساڵ  كاندیدی سەربەخۆ، كە هەر یەكێك لە كاندیدەكان 270 دەنگ لە كۆی 538 دەنگی بۆ بردنەوەی هەڵبژاردن پێویستە.

هەرچەندە 244 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە بەڵام 168 ملیۆن كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە، هەروەها لەو ڕێژەیە هەشت ملیۆن دەنگدەر یەكەمجارە مافی دەنگدانیان هەبێت.

جیاواز لە هەڵبژاردنەكانی دیكەی جیهان، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاستەوخۆ دەنگ بە كاندیدی سەرۆكایەتی نادەن، بەڵكو دەنگ بە نوێنەرانی كاندیدەكان دەدەن و دواتر ئەو نوێنەرانە سەرۆك دیاری دەكەن.

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا هاوڵاتییان دەتوانن بە چەندین شێواز دەنگ بدەن لەوانە، دەنگدانی ئاسایی، دەنگدانی پێشوەختە، دەنگدانی ئۆنلاین، دەنگدان بە پۆست.

ئەمساڵ بۆ یەكەمجار لە ئەمریكا لە 21ی مانگی ئەیلوول دەنگدانی پێشوەختە دەستیپێكرد، ماوەی دەنگدانی پێشوەختە لە پێنج ڕۆژ تا 50 ڕۆژ دەست پێدەكات و بەپێی ویلایەتەكان دەگۆڕدرێت، هەروەها لە دەنگدانی پێشوەختەدا نزیكەی 77 ملیۆن دەنگدەر لە نێوشیاندا جۆ بایدن دەنگیان داوە،تەنیا لە ویلایەتەكانی میسیسیپی، نیو هامشایەر و ئالابامە ڕێگە بە دەنگدانی پێشوەختە نادرێت.

دەنگدانی پێشوەختە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە كەسانی بەساڵاچوو، نەخۆش، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات كاردەكەن و دەخوێنن، ئەوانەی نایانەوێت لە نۆرە بوەستن یان حەزیان لە كەشوهەوای سارد نییە، دەتوانن زووتر دەنگ بە كاندیدی دڵخوازی خۆیان بدەن.
 

 

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

  • حه‌ماس چوار بارمته‌ى ژنى ئازادكرد؛ له‌به‌رامبه‌ریان 200 فه‌ڵه‌ستینى ئازاد ده‌كرێن

  • ئەمەریکا سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت

  • بەرزاییەکانی جۆلان چی دەگەیەنێت بۆ ئیسڕائیل ؟

  • ترەمپ بۆ پوتین: یەکیان هەڵبژێرە یان ڕاگرتنی جەنگ یان سزای زیاتر

  • ئەمریکا جارێکی دیکە حوسییەکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

سەرەکی