2025-01-28 83 جار خوێنراوەتەوە

لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

ناوەندی هەواڵ

دوای دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کردنەوەی شەقامی ڕەشید و گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە، زیاتر لە 300 هەزار فەڵەستینی لە باکووری کەرتەکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان، دەست کرا بە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە باشووری کەرتی غەززەوە بەرەو باکوور.

دوای ئەوەی دوو رۆژ بەر لە ئێستا بە ھەزاران ئاوارەی فەڵەستینی لە شەقامی ڕەشید لە نزیک میحوەری نەتساریم لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە گردبوونەوە و داوایان کرد لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەستدا رێگایان پێ بدرێت بگەڕێنەوە باکووری کەرتی غەززە.

دوای ئەوەی دوێنێ بە هەزاران ئاوارەی فەلەستینی ناڕەزایەتییان دەربڕی و گردبوونەوە، سوپای ئیسرائیل بەرەی نەتساریمی چۆڵ کرد و ئاوارەکانیش دەستیان کرد بە جوڵە بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

  • حه‌ماس چوار بارمته‌ى ژنى ئازادكرد؛ له‌به‌رامبه‌ریان 200 فه‌ڵه‌ستینى ئازاد ده‌كرێن

  • ئەمەریکا سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت

  • بەرزاییەکانی جۆلان چی دەگەیەنێت بۆ ئیسڕائیل ؟

  • ترەمپ بۆ پوتین: یەکیان هەڵبژێرە یان ڕاگرتنی جەنگ یان سزای زیاتر

سەرەکی