2024-11-07 196 جار خوێنراوەتەوە

بایدن: بەشێوەیەكی ئاشتیانە دەسەڵات رادەست دەكەم

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، وەكو ئەو بەڵێنەی لە كاتی سوێندخواردندا داویەتی بۆ جێبەجێكردنی دەستور بەجێی دەگەیەنێت و تا كاتی تەواوبوونی وادەكەی لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە باخچەی ڕۆز لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "قسەم لەگەل دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو کردووە و پیرۆزباییم لێکرد، دڵنیاشم کردەوە کە تەواوی ئیدارەکەم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن لەوەی ڕادەستکردنێکی ئاشتییانە و رێکوپێکی دەسەڵات بەڕێوەببەن".
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، سیستمی هەڵبژاردنی ئەمریكا بێ كێشەیە و باوەڕیان پێیەتی و دادپەروەرانەیە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە ڕێز لەو كەسانە بگرن كە ماندووبوون بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و بەشێك لەو كەسانەی لە پرۆسەكە بوون خۆبەخش بوون.

دەشڵێت، ئەو بەڵێنەی لە كاتی سوێندخواردندا داویەتی بۆ جێبەجێكردنی دەستور بەجێی دەگەیەنێت و تا ڕۆژی 20ی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە كارەكانی وەكو سەرۆكی ئەمریكا بەردەوام دەبێت و دواتر بەشێوەیەكی ئاشتیانە دەسەڵات رادەست دەكات.

لە ڕۆژی 5ی تشرینی دووەمی 2024 هەڵبژاردنی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تێیدا دۆناڵد ترامپ،کاندیدی کۆمارییەکان بۆ جاری دووەم وەک 47 هەمین سەرۆک بووە سەرۆک کۆمار و کامالا هاریسی دیموکرات و جێگری بایدن نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

  • هه‌سه‌ده کوشتنى ژمارەیەک چەکدار و تێکشکاندنى سیستمێكى ڕادارى توركیاى راگەیاند

  • حه‌ماس چوار بارمته‌ى ژنى ئازادكرد؛ له‌به‌رامبه‌ریان 200 فه‌ڵه‌ستینى ئازاد ده‌كرێن

  • ئەمەریکا سەرجەم هاوکارییە دەرەکییەکانی راگرت

  • بەرزاییەکانی جۆلان چی دەگەیەنێت بۆ ئیسڕائیل ؟

  • ترەمپ بۆ پوتین: یەکیان هەڵبژێرە یان ڕاگرتنی جەنگ یان سزای زیاتر

  • ئەمریکا جارێکی دیکە حوسییەکان دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

سەرەکی