×

2024-11-17 115 جار خوێنراوەتەوە

ئایدن مەعروف: داوا دەکەین زمانی تورکمانی بکرێتە زمانێکی فەرمی

ناوەندی هەواڵ

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ڕایگەیاند،"تورکمان لە عێراق سێیەم نەتەوە و لە ھەرێمی کوردستان دووەم نەتەوەیە، داوا دەکەین زمانی تورکمانی بکرێتە زمانێکی فەرمیی لە پاڵ زمانی عەرەبی و کوردییدا".

ئایدن مەعروف،وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان بەبۆنەی ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا دوای پیرۆزبایی ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانی لە تورکمانەکان و سەرجەم پێکھاتەکان وتی: "ئەم ڕۆژە بۆ ئێمە گرنگە، لەم ڕۆژەدا لە ساڵی 1993 یەکەم قوتابخانەی تورکمانی بە ناوی دۆغوش لە ھەولێر کرایەوە و ئەمەش پاڵپشتییەک بوو بۆ پەرەپێدانی زمان و کولتووری تورکمانی".

ئایدن مەعروف وتیشی: "لە ئێستادا نەتەوەی تورکمان فاکتەرێکی گرنگن و ھەموو کات پاڵپشت بوون بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازیی پێکەوەژیان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ھەر بۆیە داوا لە ھەموو لایەک دەکەین کە ئەم ڕۆژە بکرێتە بۆنەیەکی فەرمی، بەھۆی ئەوەی پێکھاتەی تورکمان لە عێراق سێیەم نەتەوە و لە ھەرێمی کوردستان دووەم نەتەوەیە، داوا دەکەین زمانی تورکمانی بکرێتە زمانێکی فەرمی لە پاڵ زمانی عەرەبی و کوردییدا".

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

  • بڕیارى لێخۆشبوون بۆ قەرزى بچووک دەرکرا

سەرەکی