×

2024-11-17 505 جار خوێنراوەتەوە

جێگری پارێزگای سلێمانی بۆ تەوتینی مووچە نووسراوێك ئاڕاستەی بانكی ناوەندی دەكات

ناوەندی هەواڵ

جێگری پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە بانكی ناوەندیی عێراق دەكات پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە دەستپێبكات.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ڕۆژی 4ی ئەم مانگە بە واژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پستبەستن بە ڕێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، ڕێكارە پێوستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن".

پێشتر لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند، پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانكی بكرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن بانكە فیدڕاڵییەكانی عێراقەوە مووچەكانیان بۆ بخرێتە سەر هەژمارەكانیان، هاوكات ماوەیەكی دیاریكراویشیان دایە حكومەتی هەرێم كە پڕۆسەی بەبانكیكردنەكە تەواو بكات، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆی ئەو پرسە لەنێوان لایەنەكاندا بەردەوامە و هێشتا پڕۆسەی بەبانكیكردن لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستی پێ نەکردووە.

  • سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاوڵاتى عێراقی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیدا تۆمارکراون

  • پارێزگاری كه‌ركوك داوایەک لە هاوڵاتیان ده‌كات

  • بۆردوومانەکانى تورکیا کشەى بۆ سەرژمێری درووستكردووە

  • ئایا سەرژمێری كاریگەری لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان دەبێت؟

  • قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عیراق و هەرێم بەردەوامە

  • به‌شێك له‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ناڕه‌زایى له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد ده‌رده‌بڕن بۆ سه‌رژمێرى

  • پشووی فەرمانبەر و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ درێژ کرایەوە

  • ئەنجامى وەرگرتنى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیەندرا

  • پەیامێک لە پارێزگارى کەرکوکەوە تایبەت بە سەرژمێرى گشتى

سەرەکی