×

8   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

ناوەندی هەواڵ

عێراق و بەریتانیا واژۆیان لەسەر 13 گرێبەستی بازرگانی کرد بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار، هەروەها بڕیار لەسەر چەند بوارێکی دیکە درا کە گرنگترینیان ئابووری و بابەتی کۆچبەران بوون.

لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا کە ئەمڕۆ لە کۆشکی بەکینگهامی لەندەن بەڕێوەچوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەگشتی و بەتایبەت لەبوارەکانی ئابووریی و گەشەپێدان کردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەبارەگای حکومەتی بەریتانیا لە لەندەن، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و کییر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆبوونەتەوەو هەردوولا ڕێککەوتن سود لە ئەزموونی کەرتی تایبەتی بەریتانیا وەربگیرێت لە بوارەکانی ژێرخان، ئاو، وزەی پاک، بەرگریی و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان. 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بەو ڕێککەوتنەی  لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترلیۆم بۆ وەبەرهێنانی درێژخایەن لە عێراق واژۆکراوە.

بەشێک لە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا واژۆیان کردوون: ـ

عێراق و بەریتانیا بەبەهای 12,3 ملیار جونیەی ئیستەرلینی (زیاتر لە 14 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار) ژمارەیەک گرێبەستی بازرگانییان لە 13 بواردا واژۆکرد بەوەش ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەراورد بە ساڵی رابردوو 10 بەرامبەر بەرزدەبێتەوە، بوارەکانییش بریتین لە

*هەڵگرتنەوەی مین، پڕۆژەکانی ئاو، بەستنەوەی کارەبا لەنێوان عێراق و سعودییە، هێڵی شەمەندەفەر، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ پاراستنی ئاسایش سنور و فڕۆکەخانەکان.

 * راگەیێنراوی هاوبەش لەبواری بەرگریی و ئەمنیی، بەوەش سەردەمێکی نوێ لە هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکات، کە راهێنان، ئاڵوگۆڕی زانستی سەربازی، رووبەڕبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی فڕۆکەوانی لەخۆدەگرێت.

 * بەریتانیا پشتیوانی عێراق دەکات لە چاکسازییە درێژخایەن و پێویستەکان بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەکەی، لەم بوارەشدا بەریتانیا ئەزموونی دارایی پێشکەوتووی خۆی تەرخان دەکات بۆ پشتیوانی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان کە یەکەمین سندوقی وەبەرهێنانی ستراتیژییە لە عێراق. 

* هەردوولا رێککەوتن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی و بنەمای گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە، هەروەها رێککەوتن لەسەر رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییانی کۆچبەر و هاوکاری یەکتر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنورەکان، لەگەڵ دابینکردنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ عێراق بەمەبەستی رێگری لە کۆچی نایاسایی.

 * لەبوارەکانی ئاڵوگۆڕی زانستی، پشتیوانی بەهێزکردنی رۆڵی ژنان، دۆسیەی ژینگە و کۆتاییهێنان بە سوتانی ئەو غازەی لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا دەسوتێت لەم بوارەدا هەردوولا لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، لەگەڵ بەهێزکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەبواری وەرزش لەو تەوەرانە بوون کە لە کۆبوونەوەی سوودانی و ستارمەردا جەختیان لێکراوەتەوە و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دراوە.

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

سەرەکی