×

2025-01-05 143 جار خوێنراوەتەوە

ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق وادەى سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى بۆ ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات ‌و پێشهاتەکانی ناوچەکە، له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ تاران تاووتوێدەکرێن.

له‌ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاویکردەوە،  ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، 8ى ئه‌م مانگە سودانى سەردانەکەى بۆ تاران ئەنجامدەدات و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات ‌و پێشهاتەکانی ناوچەکە، له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ تاران تاووتوێدەکرێن.

پێشتریش بەشێک لەمیدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، سودانی لەسەردانەکەیدا پرسی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان لەگەڵ ئێرانییەکان تاووتوێدەکات‌ و هاوكات نامه‌یه‌كى ئه‌حمه‌د شه‌رع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا ده‌گه‌یه‌نێته‌ تاران.

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

سەرەکی