پەرلەمانی عێراق
2025-01-20 95 جار خوێنراوەتەوە

په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

ناوەندی هەواڵ

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق، ڕێكار به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانتاران ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێت سزاده‌درێت.

سزاكه‌ به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دیناره‌ له‌پای ئاماده‌نه‌بوون له‌ هه‌ر دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی په‌رله‌مانتاری ئاماده‌نه‌بوو له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌وانه‌ به‌شێكن له‌ قسه‌كانی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانكاریی له‌ كاری په‌رله‌مانتاریدا به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و ده‌ڵێت، "ڕێساكانی ڕه‌فتاری كاری په‌رله‌مانتاری په‌یڕه‌وده‌كه‌ین و به‌وه‌ش ڕۆڵی په‌رله‌مان له‌ یاسادانان و چاودێریكردندا كاراده‌كه‌ین".

ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی باو، دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكانه‌ كه‌ به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كانه‌وه‌، په‌سه‌ندكردنیان دواده‌كه‌وێت، ئاماده‌نه‌بوونی په‌رله‌مانتارانیش جگه‌ له‌ ناكۆكی و ململانێی سیاسی، زۆرجار به‌هۆی گه‌شتكردنی په‌رله‌مانتاران یاخود به‌ده‌مه‌وه‌نه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌ به‌ هۆكار و پاساوی جۆراوجۆر".

مه‌شهه‌دانى ده‌ڵێت:"به‌ئیفادناردنه‌‌ ده‌ره‌وه‌ی گشت په‌رله‌مانتاران ڕاده‌گیرێت و ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیی كاراده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر په‌رله‌مانتار به‌هۆی دۆخێكه‌وه‌ توانای ئاماده‌بوونی له‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا نه‌بێت، به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكان بدات".

 

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

سەرەکی