×

2024-12-12 274 جار خوێنراوەتەوە

قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

ناوەندی هەواڵ

بەوتەی چەند سەرچاوەیەكی عێراقی، ئێوارەی چوارشەممە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتووەتە بەغداد، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سوریا لەگەڵ گروپە شیعەكانی عێراق.

چەند سەرچاوەیەكی عێراقی بە "عەرەبی جەدید" یان وتووە "قائانی لە سەردانەكەیدا چاوی بە سەركردەی بەشێك لە گروپە چەكدارەكان كەوتووە، بۆ تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی سوریا، هەروەها بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر سوریا و داگیركردنی چەند ناوچەیەكی سوریا، بەڵام قائانی وەك جارەكانی پێشوو هەموو سەركردە شیعەكانی نەبینیوە".

بەوتەی ئەو سەرچاوانە "بەشێك لەسەركردەی گروپە چەكدارەكان بە قائانییان وتووە كە پابەندی هەڵوێستی بێلایەنی حكومەتی عێراق دەبن و لەگەڵ ئەوەدا نین بەرەی شەڕی دیكە بكەن و چاودێری دۆخەكە دەكەن، لەبری كردنەوەی بەرەی شەڕ بەرگریی وشكانی عێراق بەهێز دەكەن و سنورەكانیش توند دەكەن".

وەك سەرچاوەكان دەڵێن "سەركردەكانی بەرەی مقاوەمە و لایەنە شیعەكان بە قائانییان وتووە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقە كە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر ئاڵۆزییەك تا بەدوور بن لە وەشاندنی گورز لەلایەن ئیسرائیل و ئەمەریكاوە، كە دەبێتە هۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنیی و ئاژاوە لە عێراق، لەكاتێكدا ئێستا ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە دەكرێت".

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

  • گەشتیارێكی عێراقی فرۆكەیەك ناچار بە نیشتەوە دەکات

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

سەرەکی