×

2024-12-30 135 جار خوێنراوەتەوە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: ئەو کۆمپانیایە تەنها بۆ وەرگرتنی گرێبەستی تاقیگە تەندروستیەکان دروست بووە

ناوەندی هەواڵ

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی گرێبەستکردنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ پێدانی تاقیگە پزیشکییەکان هاتە دەنگ و دەڵێت، ئەم کارە باری نەخۆش و کەمدەرامەتانی کوردستان سەد ئەوەندەی تر قورستر دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2024، لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی یەکگرتوو لەسەر پێدانی تاقیگە پزیشکیەکان بە کۆمپانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا تێیدا تیشکیان خستە سەر نایاسایی بونی ئەو گرێبەستە، ڕایانگەیاند ئەو کۆمپانیایە تەنها بۆ وەرگرتنی ئەو گرێبەستە دروست بووە، هیچ پێشینیەکی کاری نیە،  مەبەست لێی کێشانەوەی پارەیە لەخەڵک.

هەروەها رایانگەیاند؛ حکومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم قۆناغ بە قۆناغ لە هەوڵی ئەوەدایە کەرتی پەروەردە، کەرت تەندروستی، سەرجەم کەرەتەکانی دیکە بکاتە کەرتی تایبەت، لەکاتێکدا ئەرکی حکومەت خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باشترکردنی ئەو کەرتانەیە بۆ خزمەتی گشتی، بەبێ ئاگاداری راگەیاندن ئەو گرێبەستانە تەنها قۆرخکاریین ژیانی خەڵک قەرستر دەکەن 

هاوکات لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکگرتوو؛ داوایان کرد، هەرچی زووترە پەلە بکرێت، لە پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەت، چونکە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان نایانەوێت پەرلەمان دەست بەکارەکانی خۆی بکات، بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتەکانی ئەم هەرێمە بکەن. 


  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی