×

بەشێک لە هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە
2024-12-30 158 جار خوێنراوەتەوە

عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

ناوەندی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی لیژنەی باڵای هاوكاریكردنی لوبنان و غەزە ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ غەززە و لوبنان بەهۆی نەبوونی ڕێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە ڕاگرتووه‌.
زێدان خەڵەف عەتوان، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی لیژنەی باڵای هاوكاریكردنی لوبنان و غەززە ڕایگەیاند: لە ناوخۆی عێراق و بە تایبەتیش ڕێكخراوە مرۆییەكان بەردەوامن لە كۆكردنەوەی هاوكاری مرۆیی بۆ فەڵەستین و لوبنان كە پێشتر سەرجەم هاوكارییەكان لە ڕێگەی سووریاوە دەگەیەنرانە ئەو دوو وڵاتە.
وتیشى: تائێستا هەزاران تۆن هاوكاری مرۆیی وەك پێداویستی تەندروستی و خۆراكی بۆ لوبنان و كەرتی غەززە ڕەوانەكراون، بەڵام لە ئێستادا هیچ ڕێگەیەكی وشكانی و ئاسمانی بەردەست نییە، لەبەرئەوە ناردنی سەرجەم هاوكارییەكان لە عێراقەوە بۆ كەرتی غەززە و لوبنان ڕاگیراون.

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

سەرەکی