×

2024-12-17 168 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و پەسندکرد،  یه‌كیك له‌ بڕیاره‌كان برینى له‌ 1%ى مووجەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکێک لەو بڕیارانە "ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیدا، کە پشت بە ئەنجامیی تۆمارکردنی بایۆمەتریی (UPN) ببەسترێت، وەک ژمارەی وەزیفی فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا".

ئەوەش بەگوێرەی ئەو نموونەیەی کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیارییەکان لە دەستەی ئامار و سیستمی زانیاریی جوگرافی لە وەزارەتی پلادانانی فیدراڵی دا پشتی پێدەبەسترێت بۆ ئەوەی لەژێر رۆشنایی ئەو داتا و زانیارییانە رێکار بگیرێتەبەر .وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە:

"حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، رێژەی 1٪ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران دەبڕێت لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری، یاخود لەکاتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر بۆ یەکجار، کە دەینێرێت بۆ وەزارەتی پلادانانی فیدراڵیی".

هەروەها حکومەتیی هەرێمی کوردستان ئەو داتا و زانیارییانە پێشکێش دەکات،کە وەزارەتی پلادانانی فیدراڵی داوای دەکات. وەزارەتەکەش لە ماوەی ئەمساڵدا هەموو رێکارەکانی تەواو دەکات.

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

  • هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە

  • گەشتیارێكی عێراقی فرۆكەیەك ناچار بە نیشتەوە دەکات

  • عێراق فرۆکە لە کۆریای باشوور دەكڕێت

سەرەکی