×

2025-01-01 108 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

ناوەندی هەواڵ

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2025 دا جه‌خت له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پلان و پڕۆژه‌ ستراتیژی و ژێرخانانه‌ی كه‌ ده‌ستمان پێكردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ "ساڵی به‌رده‌وامبونی ده‌ستكه‌وته‌كان" و هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین و به‌كاری ده‌هێنین له‌ ڕێگای خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان.

سودانی دەڵێت "ساڵێكی نوێی پڕ له‌ ئومێد و ئیراده‌ بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقی به‌ڕێزمان و جوانترین پیرۆزبای و باشترین هیواتان بۆ ده‌خوازین، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ عێراقی ئازیزمان بپارێزێت و نیعمه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیری به‌سه‌ر وڵاته‌ گه‌شاوه‌كه‌ماندا به‌رده‌وام بكات".

راشیگه‌یاندوه‌، "كۆتاییمان به‌ ساڵێك هێنا كه‌ تێیدا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆمان خسته‌گه‌ڕ، بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دامه‌زراندنی ڕێنێسانسێكی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، كه‌ گۆڕانكاری دروست بكات و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ و نه‌وه‌كانی داهاتو به‌ره‌و ئه‌و پێگه‌یه‌ ببات كه‌ عێراق شایه‌نییه‌تی له‌نێو گه‌لاندا".

سه‌رۆك وەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2025 دا جه‌خت له‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پلان و پڕۆژه‌ ستراتیژی و ژێرخانانه‌ی كه‌ ده‌ستمان پێكردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ "ساڵی به‌رده‌وامبونی ده‌ستكه‌وته‌كان" و هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین و به‌كاری ده‌هێنین له‌ ڕێگای خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دیهێنانی چاكسازی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی.

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

  • عێراق زیاتر لە 10 هەزار پارچە شوێنەواری دزراو دەگەرێنێتەوە

سەرەکی