2025-01-29 129 جار خوێنراوەتەوە

عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان هۆکارى دابەشنەکردنى مووچە ئاشکرادەکات و دەڵێت، زمانی هه‌ڕه‌شه‌كردنی بەرپرسانى هه‌رێمی كوردستان زیانی بە مووچە خۆران گەیاندوو ە و بە تەوتین رازی نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی حەمە ساڵح له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، تائێستا به‌ ته‌وتین ڕاز نییه‌ و به‌مجۆره‌ بڕوات تا 20 ڕۆژی دیكه‌ مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ ناگاته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م زمانی هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌ بۆ ڕازیكردنی یه‌ك یان دو به‌رپرسی پارتی زیانی گه‌وره‌ی له‌ ژیانی خه‌ڵكداوه‌.

وتیشى، "هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستناكات له‌كاتێكدا هیچ كارتێكی فشاری به‌دیل پێنیه‌، فه‌رموو بكشێنه‌وه‌ و مووچه‌ و ژیانی خه‌ڵك دابین بكه‌ن ئه‌وه‌تا هه‌ڕه‌شه‌تان كرد مووچه‌ نه‌ما، به‌م پێوه‌ره‌ بڕوات تا 20 ڕۆژی دیكه‌ موچه‌ نایه‌ت.

بەوتەى عەلى حەمە ساڵح نۆ ڕۆژه‌ بانكه‌كانی ڕه‌شید و ڕافیده‌ین نوسراویان كردوه‌ و ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆچی ڕازی نابن؟ حیكمه‌تی ئه‌وه‌ چییه‌؟، كه‌ ئه‌و نوسراوه‌ی ئه‌و دوو بانكه‌ ده‌رفه‌تێكی گرنگه‌، به‌ڵام شاندی هه‌رێم پارتی و یه‌كێتی تێدایه‌ ده‌ڵێن، ته‌وتین ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌".

هۆشداریشدا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و حزبه‌كانی عێراق ده‌چنه‌ پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ و به‌شێكی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم ده‌بێت و گرنگه‌ بیانو نه‌درێت به‌ده‌سته‌وه‌.

وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بۆدەکات، (بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم) محه‌مه‌د شیاع سودانی په‌یامه‌كه‌ی توند بووه‌ و وتویه‌تی ناتوانێت وه‌ك پێشتر به‌رده‌وام بێت، نەدانى داهاتى ناوخۆ و رادەستنەکردنى دۆسیەى نەوت بە بەغدا ئەگەر هه‌یه‌ له‌مساڵدا مووچه‌ی خه‌ڵك بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و گرنگه‌ ئه‌و شانده‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ده‌ڕوات بۆ به‌غدا به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات.   

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

  • دەربارەى مووچە بەغدا داواکارى نوێى لە هەرێم هەیە

  • عەلى حەمە ساڵح، لەبارەى کێشەى مووچەى 2025 هۆشدارى توند دەدات

  • وەزارەتی نەوتی عێراق سكاڵا لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆمار دەكات

  • په‌یوه‌سته‌ به‌ لیستى خانه‌نشینانه‌وه‌؛ به‌غداد كه‌ى مووچه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت؟

  • هۆكاری دواكەوتنی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد

  • وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى راگرتنى هاوکاری هاوپەیمانان رونکردنەوە دەدات

  • فەرمانبەران دوای خانەنشین بونیان بەم جۆرە مووچە وەردەگرن

  • وەزارەتی دارایی فۆرمی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بڵاوکردەوە

سەرەکی