8   کاتژمێر پێش ئێستا 64 جار خوێنراوەتەوە

داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

ناوەندی هەواڵ

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تح ده‌ڵێت، پێویسته‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی‌ پێ بهێنرێت و داوا له‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ ده‌كات ده‌ستێوه‌ردان بكات.

عه‌لی‌ فه‌تلاوی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی‌ فه‌تحی شیعه‌كان، ڕایگه‌یاندووه‌،هه‌رێمی كوردستان هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وت وپرۆسه‌کەی نه‌وه‌ستاندووه‌.

ئاماژەی بەوەش كرد، نه‌وته‌ به‌قاچاخبراوه‌كه‌ سامانی‌ نیشتیمانی‌ عێراقه‌ و بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه‌ نه‌ك ته‌نیا هی هه‌رێم، به‌ڵام وێڕای‌ ئه‌م هه‌موو قاچاخیه‌ هێشتا هه‌رێم پاره‌ی‌ دیكه‌ی‌ له‌ به‌غداد ده‌وێت و ئاماده‌ نییه‌ هیچ ئه‌ركێكی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات.

ئەو سەرکردەی شیعەکان، نابێت له‌وه‌ زیاتر بێده‌نگ بن به‌رانبه‌ر به‌قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ڵكو پێویسته‌ سنوورێك بۆ ئه‌م پێشێلكارییه‌ دابنرێت كه‌ به‌تاڵانبردنێكی ڕوونی سامانی نه‌وته‌وه‌ییه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ ده‌ستێوه‌ردان بكات و فشار بكات بۆ وه‌ستاندنی‌ قاچاخی به‌بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك.

میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووەتەوه‌، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی هه‌رێمیان ڕاگرتوه‌ به‌ڵام ئێستاش ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌قاچاخ ده‌برێت به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ دیاربێت پاره‌كه‌ی بۆ كوێ ده‌چێت.

  • وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا

  • داوای ڕاگرتنی به‌ قاچاخبردنی نه‌وتی هه‌رێم دەكرێت

  • سەلوان مۆمیکا ئەو کەسەی قورئانی سوتاند کوژرا

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

سەرەکی