7   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

مانگرتنی مامۆستایان لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری سلێمانی پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە، مامۆستایان دەڵین خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخۆینه‌وه‌ تا مافه‌كانمان دابین نەکرێن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ی 1ی 2025 مامۆستایانی مانگرتوو بەردەوامن لە مانگرتن لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕایدەگەینن دەڵین "بەردەوام دەبین لە مانگرتن تا مافەکانمان پێ دەدرێ و تا ئەو کاتەش هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌ ناخۆینه‌وه‌"، تا ئێستاش تەنیا ئاویان خواردوەتەوە.

مامۆستایانی مانگرتوو شەو ناخەون و بەشێکیان ئاگادری هاوڕێکانیان دەبن بەهۆی ئەوەی ڕەشەبایەکی بەهێزیش هەیە ترسی ئەوەیان هەیە خێمەکە بڕوخێت بەسەریاندا لەبەر ئەوە بەش بەش خەون تا بتوانن ئاگاداری یەکتریبن و لە نزیکەوە ئاگایان لە تەندروستی یەکتری هەبێت.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ بەشێک لەمامۆستایانی مانگرتوو باری تەندروستیان تێکچووەو دوای پشکنین لەڕێگەی تیمە تەندروستییەکانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ڕۆژی 29ی ئەم مانگە تیمێکی تەندروستی و فریاگوزاری تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی پشکنین بۆ مامۆستایانی مانگرتوو چەند مامۆستایەکیان کردە ژێر ئۆکسجینەوە بەهۆی نالەباری دۆخی تەندروستییانەوە.

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی