ڕێبوار تەها مستەفا: پارێزگاری كەركوک
2025-02-17
152 جار خوێنراوەتەوە
پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون
ناوەندی هەواڵ
پارێزگاری كەركوك ڕایدەگەیەنێت،"ئەو سەربازانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنرا".
پارێزگاری کەرکوک لە ڕونکردنەوەیەکداجووتیارانی سەرگەڕان دڵنیا دەکاتەوە کە مافیان نافەوتێت و داوایان لێ دەکات "خۆڕاگربن بۆ لهدهستنهچوونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته".
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک دەربارەی ڕووداوەکەی سەرگەڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "جووتیارانى سنووری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لەگه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتانین، به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگاى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ین".
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
كێشه‌ی زه‌وی و زاری جووتیاران به‌گشتى كێشه‌یه‌كى قووڵ و ماوه درێژه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونمان هه‌وڵى جددیمان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى، ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رى له حكومه‌تى ناوه‌نده و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌به‌غدا بووم و نووسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه بڕیارى دادگایان له‌سه‌ر نییه ، تا جووتیاران بتوانن كارى كشتووكاڵى خۆیان بكه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردن بوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (مەجلیس قیاده‌ى سه‌وره)دا و بوو به بڕیار ، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیین، بۆیه له ئێستادا پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ لهدهستنهچوونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته، جووتیارانى سنووری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لەگه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتانین، به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگاى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ین.
هه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى و زار، به‌ر له دوو هه‌فته بڕیارماندا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى تۆپزاوا و یایچى و تركهڵان كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بوو . بۆیه له‌سنوورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه.
ئه‌و سهربازانهشى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جووتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاراسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره.
له‌پاش په‌یوه‌ندیمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
جارێكى دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێورى و خۆڕاگری جووتیارانى سنوورى سه‌رگه‌ڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دایه.
ڕێبوار تەها مستەفا: پارێزگاری كەركووک
|