2025-02-16 168 جار خوێنراوەتەوە

هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات


ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژیی گروپ و تاقمە تیرۆرستیەکانی سەربە توركیایان له‌ ده‌ورووبه‌ری به‌نداوی تشرین خستۆته‌ خواره‌وه و دوو پێگەشیان بۆردوومان کردووە .‌.
هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هه‌سه‌ده‌ ) ڕایگەیاند لەبەردەوامی بەرخودانی هێزەکانیان بەرامبەر تورکیا و گروپەکانیان، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان دوو پێگه‌ی سه‌ربازی توركیایان له‌ ناوچه‌ی (قه‌ره‌قۆزاق و هۆشه‌ریه‌) له‌ ڕیفی حه‌له‌ب بۆردومان كردووە .
ئۆپراسیۆنه‌‌کانی هەسەدە بەرامبەر تورکیا و گروپ و چەتەکانیان لەبەرابەر ئەو هێرشە بەردەوامانەیە کە تورکیا و گروپەکان بە هێرشی زەمینی و ئاسمانی دەیکەنە سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆسەر و بەدیاری کراوی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ .
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیرکەری توركیا بە چڕی بۆردومانی ده‌وروبه‌ری پردی قه‌ره‌قۆزاخ و نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سیرینیان كرد له‌ ده‌وروبه‌ری كۆبانی، له‌ونێوانه‌شدا ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد به‌ناوی "عه‌گید ڕۆژ-شه‌ڕڤان سیدۆ" گیانی له‌ده‌ستدا. به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كورد كه‌ به‌هۆی بۆردومانی توركه‌كانه‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ئیدارەی خۆسه‌ری دیموكراتی ‌ شه‌هیدبوون له‌ دوو مانگی ڕابردووه‌وه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ چوار ڕۆژنامه‌نووس و دەیان شەهید و برینداری دیکەی هاوڵاتی سڤیل ..

 

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

  • جاریکى دیکە یەکێتى و پارتى کۆدەبنەوە

  • کەمئاوى تەنگ بە چەمچەماڵییەکان هەڵدەچنێت

سەرەکی