2025-03-04
269 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە
ئیرادە میدیا
لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویکردەوە، به ئومێدن به‌مزوانه هه‌ناردەکردنەوەی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاده‌ستپێبكات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانەسروشتییه‌كانی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی تایبه‌ت به ڕێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن کۆدەبنەوە.
بەمه‌بستی گەیشتن به ڕێكه‌وتن بۆ په‌رپێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم.
سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیا عێراقییەکانی ڕاگه‌یاندووه: "وه‌زاره‌تی نه‌وت لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ناردووەته زاخۆ بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئاماده‌یی بۆرییه نه‌وته‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له خوڕمه‌ڵه‌وه به بۆری نه‌وتی عێراق توركیاوه به‌ستراونه‌ته‌وه.
دەشڵێت، هه‌موو ڕێوشوێنه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ توركیا ئه‌نجام دراوه، و پێشبینی ده‌كرێت له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌ست پێبكاته‌وه، ئەوەش پاش وه‌ستانی بۆماوه‌ی دوو ساڵ.
ئەو پەرلەمااتاره پێی وایه هێشتا ئه‌وه دیار نییه عێراق چ هه‌نگاوێك ده‌گرێته به‌ر بۆ وه‌ستهێنانی قه‌رزه‌كه‌ی خۆی كه لای توركیایه و دادگای نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس بڕیاری لێداوه، كه ده‌بێت توركیا به بڕی زیاتر لەیه‌ك ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بووی عێراق بكاته‌وه له‌به‌ر ڕێگه‌دانی به گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه به بێ ڕه‌زامه‌ندی عێراق.
عێراق و توركیا له ساڵی 1973وە ڕێكه‌وتنی هێڵی بۆری نه‌وتیان له نێواندا هەیه، به پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه حكومه‌تی توركیا ده‌بێت ملكه‌چی ڕێنماییه‌كانی لایه‌نی عێراقی بێت له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له خاكی عێراقه‌وه بۆ توركیا.
به پێی ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه له ڕێگه‌ی بۆری عێراق-توركیاوه هه‌نارده بكرێت، لایه‌نی هه‌رێم 3.5 دۆلاری به توركیا داوه، له كاتێكدا پێشتر عێراق ته‌نیا 1.25 دۆلاری داوه به توركیا.
ئەوئەندامەی پەرلەمانی عێراق هیوا ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه ڕێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی كێشه‌ی قه‌رزه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌رێمیشدا ده‌بێت به پێی یاسای بودجه هه‌موو گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی ده‌بێت پرۆژه یاسایی "نه‌وت و گاز" دەربچێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمه‌كان و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كانی نه‌وت وه‌ك به‌سڕه و كه‌ركوك و میسان چاره‌سه‌ر بكرێن.
-
بڕیار له 100 هه‌زار دیناره‌كه ده‌درێت.. خانه‌نشینى هه‌رێم چۆن وه‌ریده‌گرن؟
|
-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: بێ دوودڵی ئه‌مساڵ دو موچه ده‌فه‌وتێت
|
-
حکومەتی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی نەکراوە و ناکۆکییەکان بەردەوامن
|
-
كاری پێنج بانکی عێراقی ڕادەگیرێت
|
-
|
-
بەغدا لەبەرانبەر هەژمارى من كێشەى نەما و قبوڵى كرد
|
-
سۆمۆ: سێ مانگى تر رێككەوتنە سێقۆڵییەكە كۆتایى دێت
|
-
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیار لە موچەى هەرێم دەدات
|
-
دورگەیەكى بێ ئاو لەناو بازاڕى بیارە دروستدەكرێت
|
|
|
|