2025-04-03 240 جار خوێنراوەتەوە

دانەغاز: ئاستی بەرهەمهێنانی غازمان بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە

ناوەندی هەواڵ

کۆمانیای دانەغاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم ڕایگەیاند، لە بەرهەمهێناندا گەیشتوونەتە ئاستی 500 ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوت و ئەوەش بە دەستکەوتێکی "گرنگ" ناودەبەن.

ئەو دوو کۆمپانیایە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە3ی نیسانی 2025، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێن، لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەم ساڵەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزکردووەتەوە بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا، ئەوەش بە رێژەی 75% بەرزبوونەوەی پێوەدیارە بەراورد بە ساڵی 2017.

بەگوێڕەی ڕاگەیەندراوەکەی دانەغاز، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی کۆندێنسەیتیان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزکردووتەوە بۆ رۆژانە 15 هەزار و 200 بەرمیل.

بەگوێرەی بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی ئەو دوو کۆمپانیایە، رۆژانە هەزار و 70 تەن غازی شلی (ئێڵ پی جی) بەرهەمدەهێنن.

دانەغاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم کە کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆلیۆم پێکدەهێنن، لە ساڵی 2008ەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان غاز بەرهەم دەهێنن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تا ئێستا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لە هەرێمی کوردستان کە بووەتە هۆکاری ڕەخساندنی 20 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ.

دانەغاز دەشڵێت، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر کە بڕیارە ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بەڕێژەی 50% بەرزبکاتەوە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و پێشبینی دەکەن لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا تەواو بکرێت.

  • هەرێم بەشێک لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەكات

  • وەزارەتی دارایی عێراق تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوە

  • وەزارەتى نەوتى عێراق گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی رەتکردەوە

  • پەرلەمانتارێک زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن ئاشکرا دەکات

  • مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

  • بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا دەکرێت

  • كۆبوونەوەكەی سودانی كۆتایی هات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا

  • هۆیه‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌ عێراق

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

سەرەکی