2025-03-25 160 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی: سبەینێ مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ بڕی زیاتر لە 954 ملیار دینار وەک مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی 954 ملیار و 467 ملیۆن و 779 هه‌زار دیناره‌، وەک تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

باسی لەوەشکردووە: بڕیارە سبەینێ چوارشەممە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق پێش جەژن مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

  • هەرێم بەشێک لە داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا دەكات

  • وەزارەتی دارایی عێراق تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوە

  • وەزارەتى نەوتى عێراق گرێبەستەكانی مەسرور بارزانی رەتکردەوە

  • پەرلەمانتارێک زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن ئاشکرا دەکات

  • مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

  • بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا دەکرێت

  • كۆبوونەوەكەی سودانی كۆتایی هات و بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا

  • هۆیه‌كانی دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌ عێراق

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

سەرەکی