2025-03-06 157 جار خوێنراوەتەوە

کۆبونەوە گرنگەکەی بەغداد بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات

ئیرادە میدیا

كۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان‌و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەغدا كۆتاییهات، بەڵام نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.

زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان چه‌ند جارێك مژده‌ی ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ كێشەی‌ هه‌ناردەکردنەوەی نه‌وتی هه‌رێم بۆ دەرەوە كه‌ دوو ساڵه‌ ڕاگیراوه چاره‌سه‌ر كراوه‌.

بەڵام دەرەنجامی کۆبوونەکان پێیان ووتین، لانی کەم لە داهاتووی نزیکدا هەناردەی نەوت دەست پێناکاتەوە، بە بێ ئەوەی شەرت و مەرجی کۆمپانیا نەوتیەکان چارەسەر بن .
بەرپرسان وتیان، ئەوەی ماوەتەوە ته‌نیا كێشه‌ی ته‌كنیكیە ئەوەش وه‌ك دڵنیابوونه‌وه‌یە له‌ ئاماده‌یی هێڵی بۆری نێوان عێراق-توركیا

(ئه‌پیكور)  کورتکراوەی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتە له‌ كوردستان كه‌ هه‌شت كۆمپانیای نه‌وتی له‌خۆ ده‌گرێت کە له‌ کێڵگەکانی هه‌رێم كارده‌كه‌ن و خاوه‌نی 60% به‌رهه‌مهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانن .

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، دەرکەوت کە کۆمپانیای ئەپیکۆر  ناڕازییە و ئامادە نیە هیچ بڕە نەوتێک هەناردەی دەرەوە بکات بەو پێیەی وەک لە ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو:  هیچ به‌رچاو ڕوونییه‌كیان نه‌خراوه‌ته‌ به‌رده‌م له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانیان، و بە بێ چارەسەری ئەو پرسە یاسایی و داراییانەش ئامادە نین لە ژێر هیچ ڕێو شوێنکدا نەوت هەناردە بکەن 

کۆمپانیای ئەپیکۆر دەڵێت هه‌رێم زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌وان قه‌رزاره‌ و ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ناردەکردنەوەی  نه‌وتی هه‌رێم دڵنیاییان  بداتێ چۆن ئه‌و پارانه‌یان ده‌درێته‌وه‌

مایڵز كاگینز، وتەبێژی ئەپیكور ڕایگەیاندووە "دەبێت بنەمایەكی شەفافییەت و دادپەروەری هەبێت و ئەو كۆمپانیایانەی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان دا كاردەكەن، هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دا بكرێت وەك ئەو كۆمپانیایانەی لە عێراق كار دەكەن، چونكە لە عێراق ئەو كۆمپانیایانە دەزانن كەی و چۆن پارەی نەوت وەردەگرن.

هاوکات، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق-تورکیای کرد کە ژمارەیەک لە وەزیرەکان ئامادەی بوون.

وەزیری نەوتی عێراق جەختی لە گرنگی هەردوو دۆسیەی ئاو و نەوت کردەوە و ڕایگەیاند، بەم نزیکانە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا کارادەکرێت.

لێدوانەکەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە کە ئێستا دۆسیەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت یەکلانەکراوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی دواخستنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە دەبوو لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێبکردایەتەوە.

  • ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

سەرەکی