2025-03-18 70 جار خوێنراوەتەوە

حەماس: ناتانیاهۆ بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە شکاندنی ئاگربەست

ناوەندی هەواڵ

حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،ئێمە ناتانیاهۆی داگیرکەری تاوانبار  بە بەرپرسیار دەزانین لە دەرئەنجامەکانی دەستدرێژی خیانەتکارانەی دژی غەززە.

نحەمەس لەڕاگەیەندراوەکەیدا باس لەوەدەکات، ناتانیاهۆ و حکومەتەکەی ئاگربەستەکە دەشکێنن و دیلەکانی غەززە بەرەوڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە.

هاوکات دەشڵێت، داوا لە ناوبژیوانان دەکەین کە ناتانیاهۆ و ڕژێمی زایۆنی بە تەواوی بەرپرسیار بن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە و پەکخستنی.

حەماس داوا لە کۆمکاری عەرەبی و ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکات بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین لە ئەستۆ بگرن و هەنگاو بنێن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە.

داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن و بڕیارێکی پابەندکەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی پەسەند بکەن. هەروەها جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 2735 دەکەینەوە و داوای گوشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژیەکانی دەکەین.

لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل، لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، گەڕاینەوە بۆ جەنگ.

نوسینگەی ترەمپیش ڕایگەیاندووە ئەوان، پشتیوانی بڕیارەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەكەن.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەززە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا 48 هەزار و 577 هاوڵاتی شەهید بوون و 112 هەزار و 41 كەسیش برینداربوون کە زۆرینەی شەهیدەکان ژن و منداڵ و هاوڵاتیانی مەدەنین.

 لە بەرەبەیانی 7ی مانگی تشرینی یەكەمی 2023وە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەززە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.


  • قۆناغی ڕاگوزه‌ر لەسوریا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئه‌حمه‌د شه‌رع

  • بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

  • ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

سەرەکی