2025-03-19 208 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا

ناوەندی هەواڵ

بە گوێرەى هەواڵێکی ڕۆژنامەى سۆزجو، بەیانی ئەمڕۆ 
ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ و 100 کەسی دیکە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی گەندەڵی لەگەڵ 100 کەسی دیکە دەستگیرکران.

چاودێران و شارەزایان دەڵێن بەرگێکی یاسایی بە بەر دۆسیەکەی ئیمامئۆغڵودا کراوە، بەڵام گومان دەکرێت ئامانجی سیاسی لە پشتەوە بێت بە تایبەتیش کە چاوەڕوان دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار کاندید بکات و ببێتە ڕکابەری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستا کە ئەویش بە نیازە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید بکاتەوە.

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردودا بەسەر کاندیدی پارتی داد و گەشەپیدانی فەرمانڕەوای تورکیادا سەربکەوێت و پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بەدەستبهێنێت.

دوێنێش زانکۆی ئیستانبوڵ بڕوانامە ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی هەڵوەشاندەوە کە مەرجێکی سەرەکییە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکات.

رۆژنامەکە نوسیوێتی، بۆ رێگرییکردن لە کاندیدبوونی بۆ سەرۆککۆمار بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەى زانکۆی ئیمامئۆغڵو درا، کە 35 ساڵ پێش ئێستا لە زانکۆی ئیستانبوڵ بەدەستیهێناوە.

  • قۆناغی ڕاگوزه‌ر لەسوریا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئه‌حمه‌د شه‌رع

  • بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

  • ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

سەرەکی