2025-03-20 119 جار خوێنراوەتەوە

سعودیه‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا جێ به‌جێ ده‌كات

ئیرادە میدیا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا جێ به‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و حاجیانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی حه‌فتا ساڵییه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ له‌ %7 یان ده‌درێت له‌ كۆی گشتی حاجیانی عیراق حه‌ج بكه‌ن.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی رۆژی سێ شه‌ممه‌ 18/3/2025 نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان كردووه‌‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه‌ كه‌ له‌ 12/3/2025 ده‌رچووه‌ داوا ده‌كات كه‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر حاجیاندا جێ به‌جێ بكات به‌جۆرێك ئه‌و حاجیانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی حه‌فتا ساڵییه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ له‌ %7 یان ده‌درێت له‌ كۆی گشتی حاجیانی عیراق حه‌ج بكه‌ن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، له‌ نووسراوه‌كه‌دا داوا له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ده‌كات كه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه‌ ده‌بێت تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 27/3/2025 ته‌واو بكرێن.

له‌ نووسراوێکیشدا کە ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق کە بۆ حەج و عومرەی هەرێمی ناردووە، داوا ده‌كات، ده‌ست بكه‌ن به‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ و ده‌بێت تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، 27ی ئەم مانگە، تەواویان کردبێت.

بەپێی نووسراوەکە، ئەو کەسانەی ئه‌مساڵ له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان رێگەیان پێدەدرێت حەج بکەن و تەمەنیان له‌ سه‌رووی 70 ساڵییه‌وه‌، 358 كه‌س دەبێت.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەو کەسانەی دیکە کە سەروو 70 ساڵن، دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026.

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

سەرەکی