2025-05-17 94 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

ناوەندی هەواڵ

كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی بە بەشداری دەیان سەركردە و سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری ئەوروپی دەستیپێكرد، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی جۆراوجۆری تایبەتی بە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە تاوتوێ بكرێت.

لە دوێنێوە سەركردەوە و سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و بەشێك لە سەرۆكانی وڵاتانی ئەوروپی و نوێنەری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان گەیشتنە بەغدادی پایتەختی عێراق، بە مەبەستی بەشداریكردن، لە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی بە بەشداری دەیان سەركردە و سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دەستیپێكرد، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كێشەكانی غەزە، سووریا و د‌ۆخی وڵاتانی عەرەبی بەشێوەیەكی گشتی دەكرێت.

هاوكات، شەوی ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بە یاوەری شاندێكی باڵا گەیشتە عێراق، هەروەها نوێنەری ڤلادمیر پوتین سەرۆكی ڕووسیا گەیشتە بەغداد و نامەیەكی پوتینی گەیاندە سەرۆككۆماری عێراق.

كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبییە لەكاتێكدایە، ترەمپ پێشنیاری كردووە لیبیا هاوڵاتیانی غەزە وەربگرێت بۆ ئەوەی شارەكە ئاوەدان بكەنەوە، پێشتر میسر و ئوردن ئەو داواكارییەی ترەمپیان ڕەتكردبووەوە.

  • سبەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردن دەستپێدەکات

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

سەرەکی