2025-05-05 114 جار خوێنراوەتەوە

وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئابوری عێراق 5% گەشەی نانەوتیی كردووە و بەوهۆیەوە كورتهێنانی بودجە دابەزیوە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەى لەگەڵ وەفدێكی باڵای حكومەت كە عەلی عەلاقی پارێزگاری ناوەندیی لە خۆگرتبوو؛ بە هاوڕێیەتی ئێمە لە عەممانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ نێردەی سندوقی دراوی نێودەڵەتیی گفتوگۆی كرد لەبارەی دواین پێشهاتە ئابوریی و داراییەكان لە عێراق کرد رایگەیاند، لە ساڵی 2024دا ئابوری عێراق رێژەی 5% گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتیی تۆماركردووە، بەهۆی گەشەی كەرتی كشتوكاڵ و زیادبوونی خەرجییە گشتییەكان. پێشبینییەكانیش ئاماژە بە بەردەوامی ئەم گەشەكردنە دەكەن بەرێژەی 4% لە ساڵی 2025دا

وتیشىن لە ساڵی 2024دا ئابوری عێراق رێژەی 5% گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتیی تۆماركردووە، بەهۆی گەشەی كەرتی كشتوكاڵ و زیادبوونی خەرجییە گشتییەكان، پێشبینییەكانیش ئاماژە بە بەردەوامی ئەم گەشەكردنە دەكەن بەرێژەی 4% لە ساڵی 2025دا.  

بەوتەى تەیف سامى كورتهێنانی دارایی لە ساڵی 2024دا گەیشتوەتە (5 ترلیۆن) دینار، واتا رێژەی (1.5%)ی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی، بەدەر لە پێدانەوەی قەرزو شایستەی دواكەوتووی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و وزە. بەگوێرەی خەمڵاندنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی، ئەم كورتهێنانە لە ئاستێكی نزمدایەو كاریگەریی نەرێنی لەسەر قەرزی گشتیی نابێت.

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

  • کۆمسیۆن بۆهەڵبژاردنەکان پەنا بۆ به‌كارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەبات

  • عێراق چارەسەری شێرپەنجەی بەرهەمهێنا

  • حاڵەتێکی دیکەی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکرا

  • کۆمسیۆن ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژ کردەوە

  • سوپاى عێراق بە چوارەمین سوپاى وڵاتانى عەرەب دیاریکرا

  • سەرۆکی کەتبیەی شوهەدا: كەمپی زیلكان ئیدلیبی عێراقە بۆ توركیا

  • دەرگای تۆماکردنی لیست و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکرێتەوە

سەرەکی