2025-03-24 345 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن: لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێ دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، 25ی ئازار، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەست پێدەکات و بۆماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تەواوی عیراق دەگرێتەوە و لەرێگای یەکەکانی تۆمارکردنی بایۆمێترییەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش هاتووە، پرۆسەکە هەریەک لەم خاڵآنە لەخۆ دەگرێت:

1.تۆمارکردنی بایۆمتری دەنگدەر بۆ یەکەمجار و بەتایبەت بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2007.

2.گواستنەوەی ناوەندی دەنگدان.

3.راستکردنەوەی ناو یان ھەر ھەڵەیەکی دیکە لە زانیاری دەنگدەر.

4.سڕینەوەی ناوی مردووان.

5.تۆمارکردنی کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان.

6.تۆمارکردنی ئاوارەی پارێزگاکان.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردراوە لە سبەینێوە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێبکات و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام بێت.

  • عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

  • پارێزگاری به‌سره‌ به‌ره‌نگاری سودانی ده‌بێته‌وه‌

  • عێراق لیژنەی باڵای ئاسایشی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پێکهێنا

  • راگەیەندراوى کۆتایى لوتکەى عەرەبى لە بەغداد بڵاوکرایەوە

  • بەغدا.. كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی دەستیپێكرد

  • مەزڵوم عەبدی پشتیوانی بۆ کۆبونەوەی ترەمپ و ئەحمەد شەرع ڕاگەیاند

  • عێراق سەربازەکانی لە پاکستان دەکشێنێتەوە

  • کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن راگەیەندرا

  • وەزیرى دارایى عێراق کورتهێنانى بودجەى راگەیاند

سەرەکی