2025-06-08 150 جار خوێنراوەتەوە

ئایا سەدر دەگەڕێتە نێو گەمەى سیاسى هەڵبژاردنەكان؟

 

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق، بانگەوازە سیاسییەکان زیاتر دەبن بۆ ئەوەی داوا لە موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتى سەدر بکەن، بڕیارەکەی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن پێچەوانە بکاتەوە و بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا بکات.

 چەندین پەرلەمانتارو سەرکردەی سیاسی جەختیان لەوە کردۆتەوە کە نەبونی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعى (رەوتى سەرد) دەتوانێت ببێتە هۆی ناهاوسەنگیی دەسەڵات لەناو پەرلەماندا، کە ئەگەری هەیە کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی دیمەنی سیاسی وڵات هەبێت.

 لەم چوارچێوەیەدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی یاسای هەموارکراو، تەنانەت خودى جومانە غەلاى وتەبێژی کۆمیسیۆنەكە پێشتر بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیئەوەى  پشتڕاستکردەوە، كە کۆمیسیۆن بەردەوامە لە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بەو پێیەی ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو نزیكەىە 30 ملیۆنی تێپەڕاندوە.

غەلاى لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتبوى، کۆمیسیۆن بەردەوامە لە کارەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەپێی یاسای هەموارکراو و کاریگەری هەڵبژاردن ژمارە 12ی ساڵی 2018، هەروەها ئامادەکارییەکانی بۆ ئەو هەڵبژاردنانە بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەستیپێکردوە.

هەر لەو سەروبەندەدا، ئەمەل عەتییە ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندبو، بایکۆتی هەڵبژاردن لەلایەن رەوتی سەدرەوە رەنگە کاریگەریی لەسەر پرۆسەی سیاسی هەبێت، بەتایبەتی کە بنکەیەکی جەماوەریی فراوانی هەییە، ئەمەل ئاماژەى بەوەشداوە كە  بونی رەوتی سەدر هاوسەنگییەک لە بەرامبەر هێزە دەسەڵاتدارە تەقلیدییەکان پێکدەهێنێت، و نەبونی ئەو بزوتنەوەیە رەنگە ببێتە هۆی ناهاوسەنگیی دەسەڵات لەناو پەرلەماندا، و لە ئەنجامدا ئەنجومەنی نوێنەران ئۆپۆزسیۆن لەدەستبدات، کە ئەمەش بەشێکی جەوهەرییە لە هەڵسەنگاندنی کاری پەرلەمانیی دا.

 لەلایەكى ترەوە، ئەرشەد ساڵحی-ى سەرۆکی لیستى تورکمان لە ئەنجومەنى نوێنەران لەماوەكانى پێشودا داوای لە موقتەدا سەدر کردبو بڕیارەکەی بۆ بایکۆت پێچەوانە بکاتەوە و بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات. ساڵحی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (ئەوەى رونكردبۆوە كە نەبونی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعى لە هەڵبژاردندا خزمەت بە عێراق ناکات؛ بەڵکو هۆكارە بۆ بەردەوامبونی سیستمی پشك پشكێنە کە ئیرادەی نیشتمانی لاواز دەکات.

هاوكات، ڤیان سەبری، سەرۆکی لیستى کوردستانيی؛ پێیوایە، بەشدارینەکردنی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردندا کاریگەریی بەرچاوی دەبێت لەسەر پرۆسەی سیاسی، بەو پێیەی لیستى سەدر بۆ گەیشتن بە هاوسەنگی و چاکسازی لە پرۆسەی سیاسیدا زۆر پێویستە.

سەبارەت بە نەوەى نوێ، هەر زو لەلایەن سروە عەبدولواحیدەوە داوا لە سەدر كرا لە بڕیارەکەی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن پەشیمان بێتەوەو پەرلەمانتارەكەیان ئاماژەى بەوەشدابو كە  ناتوانرێت هیچ پرۆسەیەکی سیاسی دروست لە غیابی سەدرییەکاندا بێتە ئاراوە.

لەپێشهاتێكى تردا، مورتەزا ئەلساعدی، سەرۆکی هاوپەیمانی پاڵپشتی دەوڵەت پێیوایە کە بونی لیستى سەدر لە پرۆسەی سیاسیدا گرنگە و ئاوازێك بە پڕۆسەی سیاسی دەبەخشێت، چ لەناو پەرلەمان و چ لەناو کابینەی حکومەت، چونكە رەوتی سەدر  بنکەیەکی جەماوەریی گەورەی هەیە کە رۆڵێکی بنەڕەتی لە پڕۆسەی سیاسیى دا دەگێڕێت.

ئەلساعدى داوای لە هێزە ئایینی و سیاسییەکان کرد کە بەدواداچونێکی چالاکانە بکەن و لە رێگەی سەرکردەکانیانەوە نێوەندگیریی بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە، بەو پێیەی بەشداریکردنی رەوتی سەدر  زۆر گرنگە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتودا.

 

  • هۆكارى هێرشنەكردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە ئاشكرادەبێت

  • گرێبەستەكانى هەرێم لە ئەمریكا؛ قەیرانى دارایى قوڵتر دەكاتەوە

  • ئیرادە وردەكاریى ئەلیكترۆنیكردنى پارەدان لەعێراق ئاشكرادەكات

  • حكومەتى هەرێم كلیلی بازاڕى خانوبەرە وندەكات

  • ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ "دۆخەکە ئاڵۆز مەکە دانوستانەکان بەباشی بەرێوە دەچن"

  • عێراق.. نەبونى چاودێريى و یاساى بودجە؛ دەوڵەت ئیفلیج دەکات

  • ئیرادە داتا و زانیارى گرنگ سەبارەت بە ئابوریى عێراق دەخاتەڕو

  • نەبونى متمانە لە یاساى هەڵبژاردنەكانى عێراق دا درێژەدەكێشێت

  • ئیرادە ئامارى پێنچ ساڵى رابردوى خۆكوشتن لەهەرێم بڵاودەكاتەوە

سەرەکی