2025-08-19 4440 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنى وەزیران كۆدەبێتەوەو شاندەكەى هەرێمیش لەبەغدایە

 

بڕیاروایە ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرپەرشتى محەممەد شەییاع سودانى سەرۆكوەزیرانى عێراق و بە ئامادەبونى تەیف سامى وەزیرى دارایى كۆببنەوەو پێشبینى دەكرێت تەوەرێكى كۆبونەوەكەش لەسەر پرسى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بێت، ئەگەرچى وەك هەمو جارێكى تر هاوڵاتییان نائومێدن لە یەكلاكردنەوەى ئەو پرسە لە رێى دانیشتنەكانى ئەنجومەنى وەزیرانەوە، چونكە زۆرینەى جار تەنها بە بڕیارێكى شەخسى سودانى موچە رەوانەكراوە.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، لە كۆبونەوەكەى ئەمڕۆدا ئەگەر هەیە لەژێر رۆشنایى بڕى ئەو داهاتە ناوخۆییەى هەرێم كە لەگەڵ ناوەند لەسەرى رێككەوتوە، بڕیاردان لە ناردنى موچە لەلایەن بەغداوە یەكلابكرێتەوە.

هاوكات ئیرادە ئەوەشى زانیوە كه تا ئێستا ئەو بڕگەیەى تایبەتە  بە داهاتى ناوخۆى هەرێم و ناردنى موچەى فەرمانبەران؛ نەخراوەتە ئەجێنداى كارەكانى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانەوە، بەڵام پێشبینى دەكرێت لە پەراوێزدا گفتوگۆى لەسەر بكرێت و بەغدا دەیەوێت وەك بابەتێكى كەم بایەخ تەماشاى پرسەكە بكات، ئەگەرچى شاندەكەى هەرێم بۆ ئەو پرسە چۆتە پایتەخت و دەیەوێت راپۆرتى خۆى سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەكان و هەناردەى نەوتى هەرێم بخاتە بەردەستى بەرپرسانى بەغدا.

لەلایەكى ترەوە، پاش ئەوەى شەوى رابردو چوارچێوەى هەماهەنگیى بە ئامادەبونى سەرجەم ئەندامەكانى كۆبونەوەیەكى داخراوى ئەنجامدا، بەڵام لەجیاتى ئەوەى لە تەوەرێك دا باس لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بكەن، گفتوگۆكانیان تەرخانكردبو بۆ پرسى كەمئاویى لە بەغدا.

چوارچێوەكە لەرێى بەیاننامەیەكەوە ئەوەى خستۆتەڕو كە كۆبونەوەكە لە نوسینگه‌ى "هومام حه‌مودى" رێكخراوەو خودى "سودانى"ش بەشداربوە، باس لە  پشتگیریى هه‌ر رێككه‌وتنێكى ستراتیژیى كراوە بۆ وەدەستخستنى ئاو و چارەسەركردنى گرفتى كەمئاویى لە بەغداى پایتەخت، دواتریش چوارچێوەكە ستایشى حكومه‌تى كردوە لە بەرانبەر‌ كرانه‌وه‌ى بە ڕوى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى وزەدا.

هەر بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، لەو كۆبونەوەیەدا بە هیچ جۆرێك باس لە تێپەڕاندنى  یاساى حەشدى شەعبى لە پەرلەمان نەكراوە.

 

 

  • فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى چالاكییەكى نوێ ئەنجامدەدەن

  • موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

  • کشانەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر.. پێشێلکردن یان ڕێککەوتن؟

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

سەرەکی