2025-08-19 5917 جار خوێنراوەتەوە

هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

 

ئیخڵاس دلێمى ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا دوپاتیکردەوە، هەفتەی داهاتو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران خەرج دەکرێت.

دلێمى، بە پلاتفۆرمی "ئەلجیبال"ی ڕاگەیاندوە، رێکكەوتن لە نێوان حکومەتی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە دۆسیەی داهاتی نەوت و داهاتی نانەوتى و ناوخۆ کراوەو ئاماژەی بەوەشکردوە كە هەفتەی داهاتو موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەنێردرێت، دوای ئەوەش لیستی موچەی مانگی تەمموز رەوانەى بەغدا دەكرێت.

دلێمى لە درێژەى لێدوانەكەى دا وتیشى: دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی پێشوی بۆ پشکێک لە بودجەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان بۆ هەرێمەکان كەمكردەوە، کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەرکرا، كە ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە.

لەلایەكى ترەوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق،  لە میانی دیدارێکى دا لەگەڵ ستیڤن ڤۆگان بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە عێراق، جەختی لە گرنگيی دەستپێکردنەوەی ئەم پرۆسەیە کردەوەو هەر لەو دیدارەشدا باس لە ڕۆڵی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتی وزە و ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە لە هەرێمی کوردستان، كرا.

  • فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى چالاكییەكى نوێ ئەنجامدەدەن

  • موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

  • کشانەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر.. پێشێلکردن یان ڕێککەوتن؟

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

سەرەکی