23   کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

دوو بەلەمی كۆچبەران چارەنووسیان نادیارە، زۆرینەی کۆچبەرەکانیش خەڵكی هەرێمی کوردستانن

ناوەندی هەواڵ

لە دوێنێوە دوو بەلەمی کۆچبەران لە لیبیاوە بۆ ئیتالیا بەڕێککەوتوون و چارەنووسیان نادیارە، دوو بەلەمەکە زیاتر لە 120 سەرنشینیان تێدایە و زۆرینەشیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا رایگەیاندوە، کۆچبەرەکان لە کاتژمێر 4ی بەیانی دووشەممەوە بە دوو بەلەم کە هەریەکەیان زیاتر لە 60 سەرنشینی تێدا بووە لە لیبیاوە بۆ ئیتالیا بەڕێکەوتوون، بەڵام چارەنووسیان نادیارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆری کۆچبەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لەلایەن کەسوکارەکەیانەوە پەیوەندی بە کۆمەڵەکەوە کراوە و داوای هاوکاری و بەهاناوەچوونیان کردووە.

بەوتەی نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا لە ئێستادا زیاتر لە 400 کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیان و بەنیازن بە رێگەی ئاوی خۆیان بگەیەننە ئەوروپا کە "رێگایەکی پڕمەترسییە".

دوێنێ لە دەریای ئیجە بەلەمێک تێکشکا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا، وتی "تەنیا دوو کەس رزگاریان بووە و چوار تەرمیش دۆزراونەتەوە و چارەنووسی ئەوانی دیکە نادیارە". 

وتیشی "بەلەمەکە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی تێدا نەبووە و زۆرینەیان ئەفغانی و ئێرانی بوون".

ئەوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کۆچ و پەنابەرانی یۆنان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 25 هەزار و 799 کۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان لە ئاوەکانی یۆنان داوە.

 هاوکات، کۆی ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی لە یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە، ژمارەیان نۆ هەزار و 300 کەس بووە و زۆرینەیان دیپۆرتی تورکیا، بولگاریا و مەکدۆنیا کراونەتەوە.

  • فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى چالاكییەكى نوێ ئەنجامدەدەن

  • موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

  • کشانەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر.. پێشێلکردن یان ڕێککەوتن؟

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

  • 542 كاندید له‌هه‌ڵبژاردن دورخرانه‌وه‌

  • هه‌ركیه‌كان چه‌كیان هه‌ڵگرته‌وه‌.. ئه‌گه‌رى شه‌ڕێكى قورس هه‌یه‌

سەرەکی