2   کاتژمێر پێش ئێستا 5691 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

ناوەندی هەواڵ

لەهەرێمی کوردستان، ژمارەی نەخۆشخانە تایبەتەکان لە ژمارەی نەخۆشخانە گشتی وحکومییەکان نزیک دەبێتەوە، نەخۆشخانە تایبەتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن، لەبەرامبەردا نەخۆشخانە حکومییەکان کەمدەکەن.

 سەرباری ئەوەش بەش بەش و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەشە جیاوازەکان لە نەخۆشخانە حکومیەکان دادەخرێن ، ئەوەش دەرخەری گۆڕانکارییەکی مەترسیدار و بەپلانی حکومەتە لەسەر کەرتی تەندروستی، بەپێی ئامارەکان ژمارەی نەخۆشخانە حکومییەکان لەهەرێمی کوردستان 83 نەخۆشخانەیە، لەبەرامبەریدا 68 نەخۆشخانەی تایبەت و ئەهلی بونیاد نراون .

نەخۆشخانە حکومیەکان لە توانایاندا نەماوە خزمەتگوزارییەکی باش و بێگلەیی پێشکەش بە  هاوڵاتی بکەن و بێ داودەرمانن،  ئێستا پەرستار و پزیشکەکانیشیان تاقەت و حەوسەڵەی خزمەتیان نەماوە ، بێ مووچە و بێ خزمەتگوازری و بێ دەودەرمان دێن و دەڕۆن نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی هەژار و کەمدەرامەت و حاڵەتە کت و پڕەکاندا بکەن.

لەگەڵ 83 نەخۆشخانە حکومییە بێ داو دەرمانەکەی حکومەت، 68 نەخۆشخانەی ئەهلی و تایبەت لەهەرێمی کوردستاندا بونیان هەیە، کە زۆرترینیان لە هەولێرن و ژمارەیان 30 نەخۆشخانەیە، لە سلێمانی 20 و لە دهۆکیش 13 نەخۆشخانە دروست کراون و ئێستا لەکار و چارەسەر و پارە پەیداکردندان ، لە هەڵەبجە یەک نەخۆشخانە، لە ئیدارەی راپەڕین دوو نەخۆشخانە و لە ئیدارەی گەرمیان دوو نەخۆشخانەی تایبەت بوونیان هەیە، لە چەندین قەزاش وا هەمان ئەو دکتۆانەی دەستیان دەڕوات و بەرپرسان لە پشتیانەوە وەستاون سەرقاڵی دروستکردنی نەخۆشخانە و کۆمەڵەی پزیشکین،  بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێم 49 هەزار و 920 فەرمانبەری هەمیشەیی و هەزار و 250 فەرمانبەری گرێبەست هەن.

لەسەر ئاستی پسپۆڕییە جیاوازەکانیش، حەوت هەزار و 871 پزیشک لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، هەروەها هەزار و 464 پزیشکی ددان، هەزار و 94 پزیشکی دەرمانساز و 22هەزار و 147 پەرستار خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن، بەشێکی زۆری پزیشک و پەرستاران بۆخۆشیان بەگلەی و بێچارەن لەبەرامبەر پاشەکشەی بەردەوام و پلان بۆدانراوی حزب و حکومەتتدا لە ڕووتانەوەی کەرتی تەندروستی حکومی و نەهێشتنی داو دەرمان و خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لەبەرامبەریدا دەوڵەمەندکردنی کەرتی تایبەت و نەخۆشخانە ئەهلییەکان بە بێئەوەی لێپرسینەوە و لیژنە هەبێت لەوەی چۆن و چەند پارە لە نەخۆش وەردەگرن و چۆن گیرفانیان بەتاڵ دەکەنەوە.

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

  • حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ ده‌كات‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • ئیسرائیل كۆتا هۆشداریى به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند.. ته‌نها 48 كاتژمێر مۆڵه‌ته‌

  • زێلێنسکی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوەی بێ مەرج لەگەڵ ترەمپ و پوتین دەربڕی

  • ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ سێ بڕگە كۆدەبێتەوە

  • رێككەوتنەكەى هەرێم و بەغدا.. موچەى سێ مانگ دەفەوتێت

سەرەکی