مەسرور بارزانی:سەرۆکی حکومەتی هەرێم
1     کاتژمێر پێش ئێستا 7595 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

ئیرادە میدیا/ناوەندی هەواڵ

سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ڕێككەوتنی سێقۆڵی دەكرێت‌و نەوتیش ڕادەستی (سۆمۆ) دەكەین".

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ كۆبوەوە، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە بڕیاری خۆیدا كە لە25ی ئازاری 2023وە بەهۆی سكاڵای عێراق دژ بەتوركیا لەدادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەكردنی بەبۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا ڕاوەستاوە.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، "هه‌رێم ئامادەیی دەربڕیوه‌ نەوت ڕادەستی (سۆمۆ) بكات، بەو مەرجەی تاكۆتایی ئەم هەفتەیە ڕێككەوتنی سێقۆڵی (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ + وەزارەتی سامانە سروشتییەكان + كۆمپانیا بیانییەكان) گەڵاڵە بكرێت".

لەو كۆبونەوەیەدا مەسرور بارزانی وتویه‌تى، "ئێمه‌ هەموو ئەرک‌و پابەندییە دەستورییەکانی خۆمان بەزیادەوە جێبەجێکردوەو هەموو نەرمییەکی نواندوە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشەو ئاستەنگ‌و بەربەستە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی موچە".

بارزانى هۆشداریداوه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "نابێت چیتر ئەم بابەتانە، ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی موچەی موچۆخۆرانی هەرێم کە مافێکی یاسایی‌و ڕەوای خۆیانە موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وردەکاریی دواپێشنیازی هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ‌و هەرێمی خستوەتەڕوو سەبارەت بەپەلەکردن لەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کە لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکراوه‌، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمه‌وه‌ پەسەندکراو ڕەوانەی بەغدا کرا.

به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگەیەندراوه‌كه‌ى حكومەتی هەرێم تێیدا هاتوه‌، "به‌گوێره‌ى ئەم لەیەکگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیریی لەجێبەجێکردنی بڕیاری پێشوتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردولا کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتوی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات (جگە لەبڕی بەکارهێنانی ناوخۆ)، ئەم قۆناغەش لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە، بەڵام دانوستانەکان بەرەوپێشچونی باشیان بەخۆیانەو بینیوەو وا چاوەڕواندەکرێت، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو ڕێککەوتننامەیە گەڵاڵە بکرێت".

حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، "تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی سێقۆڵی (مەبەست لەڕێككەوتنی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ + وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم + كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێمە)، هەرێم بەشەنەوتی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری سامانە سروشتییەکان‌و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد، ڕێکاری پێویست بگرنەبەرو پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش لەبەرامبەردا، پابەندیی خۆی لەناردنی موچە دەستبەجێ جێبەجێبکات".

لەكۆبونەوەی دوێنێى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پێشنیازی ئیمزاكردنی ڕێككەوتنی سێقۆڵی ڕەوانەی وەزارەتی نەوت كراو بڕیارە وەزارەت لەماوەی 48 كاتژمێردا (لەدوای تەواوبونی كۆبونەوەكەی دوێنێی حكومەتەوە) وەڵامی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بگێڕێتەوە.

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

  • حكومه‌تى هه‌رێم باسى موچه‌ ده‌كات‌و زانیارییه‌ك له‌باره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • ئیسرائیل كۆتا هۆشداریى به‌غه‌ززه‌ییه‌كان ڕاگه‌یاند.. ته‌نها 48 كاتژمێر مۆڵه‌ته‌

  • زێلێنسکی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوەی بێ مەرج لەگەڵ ترەمپ و پوتین دەربڕی

  • ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بۆ سێ بڕگە كۆدەبێتەوە

سەرەکی