2025-10-22 111 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بۆ پۆتن: لەگەڵت کۆنابمەوە

ئیرادە میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕیاریدا پلانی کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، کە بڕیار بوو لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا ئەنجام بدرێت، هەڵبوەشێنێتەوە.

ترەمپ، هۆکاری بڕیارەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی. کە نەیویستووە کۆبوونەوەکە بێ سوود بێت و کاتی بەفیڕۆ بچێت. لە کاتێکدا چەند ڕۆژێک پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبوو لە ماوەی دوو هەفتەدا لەگەڵ پووتین کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا.

ترەمپ وتی: زۆر شت لە بەرەکانی جەنگ روودەدەن، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری نوێ ڕادەگەیەنێت. کۆشکی سپییش پشتڕاستی کردەوە، کە هیچ پلانێک نییە بۆ کۆبوونەوەی سەرۆک ترەمپ لەگەڵ سەرۆک پووتین لە داهاتوویەکی نزیکدا.

کۆبوونەوەی ئامادەکاری نێوان مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیاش، هەڵوەشێنرایەوە.

ئەم بڕیارە دوای دیدارێکی هەفتەی ڕابردووی ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دێت، کە تێیدا بەرپرسێکی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد: ترەمپ گوشاری خستووەتە سەر زیلینسکی بۆ ئەوەی لە بەرامبەر ئاشتیدا دەستبەرداری هەرێمی دۆنباس بێت.

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی