2025-10-22 116 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانی تورکیا مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا سێ ساڵی تر درێژ دەکاتەوە

ئیرادە میدیا

ڕۆژی سێشەممە، پەرلەمانی تورکیا، ڕەزامەندی لەسەر یاداشتێکی سەرۆکایەتی کۆمار دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە خاکی عێراق و سووریادا، بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە، کە بڕیارەکە لە 30ـی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەم بڕیارە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا، تەنیا هەردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی، جەهەپە و دەم پارتی، دەنگیان بە درێژکردنەوەکە نەدا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، واژۆی لەسەر یاداشتنامەکە کردبوو و ئاماژەی بەوە دابوو: هەڕەشەی تیرۆر بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری تورکیا و نەبوونی سەقامگیری بەردەوام، مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا.

ئاژانسی ئەنادۆڵی، زمانحاڵی دەوڵەتی تورکیا، نووسیویەتی: درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزەکانی تورکیا، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەیە، کە لە عێراق و سووریاوە دەکرێتە سەر تورکیا.

تورکیا پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات کردەوە، سەبارەت بە سووریاش، جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی هەر مەترسییەک کراوەتەوە.

تورکیا ماوەی چارەکە سەدەیەکە دەیان بنکەی سەربازی لە عێراق دامەزراندووە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە، ئەمەش لە کاتێکدایە تورکیا بانگەشەی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی دەکات، کەچی لەلایەکی تر ئامدەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ.

  • حكومه‌تى عێراق له‌بڕیارێكى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

  • وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ ئیسرائیل

  • له‌فه‌ره‌نساوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ به‌شار ده‌رچوو

  • بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌حمه‌د تورك ده‌رچوو

  • لەهەولێر ڤایرۆسێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە

  • سزاكه‌ی شێروان شێروانی ساڵێك كه‌مكرایه‌وه‌

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

سەرەکی