5   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

شاندی دەم پارتی دەچنە لای ئەردۆغان, بۆچی دەچن؟

ئیرادە میدیا

چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی ئایندەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ جاری سێیەم لەگەڵ شاندێکی باڵای دەم پارتی کۆبێتەوە. کۆبوونەوەکە بە گرنگ دادەندرێت، چونکە باس لە دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری و خستنەڕووی دۆسیەکە لە پەرلەمانی تورکیا دەکرێت.

گولستان کلیچ کۆچیغیت، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ڕایگەیاند: شاندی ئیمراڵی بەم نزیکانە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

ئەمە سێیەمین دیداری شاندی باڵای دەم پارتی دەبێت لەگەڵ سەرۆکی ئاکەپە. کۆبوونەوەکانی پێشوو بەم شێوەیە بوون:

دیداری یەکەم: لە 10ی نیسان ئەنجامدرا و وەک یەکەم پەیوەندی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا ناودەبرێت.

دیداری دووەم: لە 7ی تەمموز بەڕێوەچوو و شاندەکە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار پێکهاتبوو. لەم کۆبوونەوەیەدا ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی ئاکەپە، و ئیبراهیم کاڵن، ببەرپرسی میت، ئامادە بوون و نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.

پرۆسەی دانووستانەکانی ئاشتی لە 1ی تشرینی یەکەمی پار بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی دەستی پێکرد. تورکیا ناوی "تورکیای بێ تیرۆر"ی لێناوە، لە کاتێکدا دەم پارتی بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناوی دەبات.

شاندی دەم پارتی هەشت جار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری کورد و پەکەکەیان کردووە. لەم دواییەدا لە 27ی شوباتی ئەم ساڵ، ئۆجەلان داوای لە پارتەکەی کرد کۆنگرە ببەستێت، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێت. پەکەکە لە 5 تا 7ی مانگی ئایار 12هەمین کۆنگرەی خۆی بەست و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی دا.

چاوەڕوانییەکان لەسەر کۆبوونەوەی هەفتەی ئایندە چڕ بوونەتەوە، بە تایبەت سەبارەت بە گواستنەوەی گفتوگۆکان بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی دانوستاندنەکان.

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • مالیکی: پیلانێکی گەورە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دانراوە بەڵام شکستی پێدەهێنین

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • دۆستێکی کورد دەبێتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • محمود مەشهەدانی: میلیشیاکان دەستبەرداری یاسای حەشدی شەعبی بوون

  • شاندی دەم پارتی دەچنە لای ئەردۆغان, بۆچی دەچن؟

  • لەئەنبار چەكدارانی داعش په‌لامارى دوو شوانكارەیانداو هەردووكیان كوژران

  • ناتانیاهۆ هۆشداریى به‌توركیا ده‌دات‌و ده‌ڵێت: بونى سه‌ربازه‌كانت له‌غه‌ززه‌ هێڵى سووره‌

  • وته‌بێژى هاتوچۆى سلێمانى ڕووداوێكى دڵته‌زێن ئاشكراده‌كات

سەرەکی