3   کاتژمێر پێش ئێستا 3575 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

به‌ناونیشانى لەبەغدا ئاژاوە هەیە، به‌شێك له‌میدیاى عێراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، دوو تەقینەوە ماڵی داواکاری گشتی وەزارەتی ناوخۆیان لەبەغدا كردووه‌ته‌ ئامانج، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ هاته‌ده‌نگ‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ڕایگه‌یاندووه‌، "هەواڵێک سەبارەت بەبەئامانجگرتنی ماڵی داواکاری گشتیی وەزارەتمان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌و ڕاستیه‌ بۆ هه‌موولایه‌ك ڕوون بكه‌ینه‌وه‌، ئەو زانیاریانە نادروست‌و بێبنەمان".

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌وه‌شى ڕوونكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك لەماڵپه‌ڕو سۆشیال میدیا هەواڵی دوو تەقینەوەیان بڵاوکردەوە کە ماڵی داواکاری گشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیان کردووه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵام ئه‌و هەواڵە "درۆیه‌".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "داواکاری گشتیی وەزارەتى ناوخۆ بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانی ئەنجامدەدات‌و هیچ ڕووداوێکیش لەنزیكى ماڵه‌كه‌یى‌و ته‌نانه‌ت له‌به‌غداش ڕووینه‌داوه‌".

ئه‌و وەزارەته‌ هۆشداریداوه‌و ده‌ڵێت، "دەزگاکانی ڕاگەیاندن‌و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، وردبن لەڕاپۆرت‌و زانیارییه‌كانیاندا، تەنها لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە هەواڵ وەربگرن‌و خۆیان لەبڵاوکردنەوەی هه‌واڵى ناڕاست‌و زیانبەخش بەدووربگرن، چونكه‌ به‌گوێره‌ى یاسا سزای توندی هەیە".

  • خورشید هەرکی وازهێنانى له‌پارتى ڕاگه‌یاند

  • هه‌سه‌ده‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى داعشى ده‌ستگیركرد

  • هەفتەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • مالیکی: پیلانێکی گەورە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دانراوە بەڵام شکستی پێدەهێنین

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى دوو ته‌قینه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • دۆستێکی کورد دەبێتە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  • محمود مەشهەدانی: میلیشیاکان دەستبەرداری یاسای حەشدی شەعبی بوون

  • شاندی دەم پارتی دەچنە لای ئەردۆغان, بۆچی دەچن؟

  • لەئەنبار چەكدارانی داعش په‌لامارى دوو شوانكارەیانداو هەردووكیان كوژران

سەرەکی