2025-10-29 4682 جار خوێنراوەتەوە

كاندیدێكى سودانى به‌تۆمه‌تێكى سه‌یر له‌هه‌ڵبژاردن دووخرایه‌وه‌

بەهۆکاری ئەوەی بنەمای "ڕەوشتێکی باش‌و جوانی نییە"، کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی لیستەکەی سودانی بۆ هەڵبژاردن دورخستەوە، کە گەنجێکی چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەو تەنها لەیوتیوب سێ ملیۆن بینەری هەیە.

ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە تا دوای هەڵبژاردن‌و دەرچوونی کاندیدەکانیش بۆ پەرلەمان، ئەگەر ڕاپۆرتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەبارەی کاندیدەکان بەدەستبگات، دەتوانێت کاندیدەکان لەکێبرکێی هەڵبژاردن‌و گەیشتن بەپەرلەمان دووربخاتەوە.

ئەنجوومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆبوونەوەی ڕۆژى سێشەممەیدا بڕیاریدا سامر جیرمنی کاندیدی ژمارە نۆ لەلیستی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان لەپارێزگای واست، لەکێبرکێی هەڵبژاردن دووربخاتەوە، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی ئەو کاندیدە بنەمای "ڕەوشت باشی" نییە.

سامر جیرمنی گەنجێکی ناسراوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌و بڕگەی لاساییکردنەوەو کۆمیدی پێشکەشدەکات، ناوبراو لەتەنها لەیوتیوب 3.3 ملیۆن بینەری هەیە.

  • سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هۆشداری دەداتە دەستەڵات

  • شاندی هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵوم کۆبانێ لە دیمەشقن

  • داواکاری گشتی ئەمریکا: سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی لە لایەن دادگایەکی باشوری نیویۆرکەوە داواکراون

  • وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا: سازش ناکەین و بەرگری دەکەین

  • د. موسەننا ئەمین ڕوونكردنەوە دەدات

  • ئوسترالیا و نیوزلەندا چوونە ساڵی نوێوە

  • شەقامی سالم لە سلێمانی دادەخرێت

  • شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • بەم شەش مەرجە دەتوانیت خۆت بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکەیت

سەرەکی