2   کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

بەم شەش مەرجە دەتوانیت خۆت بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکەیت

ناوەندی هەواڵ

پەرلەمانی عێراق ئەو مەرجانەی بڵاوکردەوە کە دەبێت لە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماردا هەبن.

لەمڕۆوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کرایەوە کە ئەمڕۆ و یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو کراوە دەبێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی خۆی دەپاڵێوێت  بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت بەڵگەنامەی ڕەسەن و سی ڤی خۆی پێشکەشی فەرمانگەی یاسایی پەرلەمان بکات.

مەرجەکانی خۆپاڵاوتن:

یەکەم: بە ڕەچەڵەک عێراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی لەدایکبووبێت

دووەم: تەواو شیاو بێت (کامل الأهلیه‌) و تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت

سێیەم: خاوەن ناوبانگێکی باش و ئەزموونی سیاسی بێت و ناسراو بێت بە دەستپاکیی، سەرڕاستی، دادپەروەری و دڵسۆزی بۆ نیشتمان

چوارەم: بەلایەنی کەمەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق دانیپێدانرابێت

پێنجەم: بە تاوانێکی ئابڕووبەرانە حوکم نەدرابێت

شەشەم: ڕێکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری یان هەر ڕێکارێک کە شوێنی بگرێتەوە، نەیگرتبێتەوە.

  • ئوسترالیا و نیوزلەندا چوونە ساڵی نوێوە

  • شەقامی سالم لە سلێمانی دادەخرێت

  • شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • بەم شەش مەرجە دەتوانیت خۆت بۆ سەرۆک کۆمار کاندید بکەیت

  • هاتوچۆی هەولێر: ڕێگاکانی هەولێر-شەقڵاوە بەهۆی بەفرەوە داخراوە

  • هەیبەت حەلبوسی بەسەرۆکی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

  • ململانێی سوننه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكى په‌رله‌مان گه‌یشت لوتكه‌

  • نهێنی پشتەوەی دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی؟

  • سوپاى سوریا جمه‌ى دێت له‌عێراقیه‌كان

سەرەکی