عێراق
2026-01-04 337 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە

ئیرادە میدیا

سکوڵی ئابوری و زانستە سیاسییەکانی لەندەن (LSE) لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵاویکردەوە، کە عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە کەشوهەوا و مافەکانی مرۆڤ.

ڕاپۆرتەکەی  سکوڵی ئابوری و زانستە سیاسییەکانی لەندەن (LSE) جەخت دەکاتەوە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە کە تەنیا بە یاسا نابێت، بەڵکو پێویستی بە سەرکردایەتییەکی سیاسی بەهێز، فشاری یاسایی و داڕشتنەوەی دیدگایەکی نوێ هەیە بۆ "دادپەروەری کەشوهەوا".

ڕاپۆرتەکەی (LSE) ئاماژە بەوە دەکات، دەرچوونی بۆچوونی ڕاوێژکاریی دادگای نێودەوڵەتی لە تەمموزی 2025، ساتێکی مێژوویی بوو. دادگاکە گۆڕانی کەشوهەوای تەنیا وەک قەیرانێکی ژینگەیی نەبینی، بەڵکو وەک قەیرانێکی یاسایی و مافی مرۆڤ ناساندی، کە دەوڵەتان پابەند دەکات بە کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی.

ڕاپۆرتەکە ڕوونی دەکاتەوە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، ئافرەتان، بەتایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان و ئەو شوێنانەی ململانێیان تێدایە، بارگرانییەکی ناڕێژەیی لە ئەستۆ دەگرن،

 کەمبوونەوەی ئاو و زەوی نەک تەنیا بژێوی ژیانیان تێکداوە، بەڵکو مەترسییەکانی ئاوارەبوون و توندوتیژیشی لەسەر زیاد کردوون.

هەرچەندە عێراق لە ساڵی 2021دا، ڕێککەوتنی پاریسی پەسەند کرد و پابەندبوونی خۆی بە کەمکردنەوەی گازی ژەهراوی نیشان دا، بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات؛ جێبەجێکردنیان وەک ئالنگارییەک ماوەتەوە،سالی تین، پارێزەری ژینگەیی نێودەوڵەتی، لەمبارەیەوە دەڵێت: "ڕێککەوتنی پاریس هەنگاوێکی جیهانییە، بەڵام زۆرێک لە بەڵێنەکانی ناڕوونن و جێبەجێ نەکراون."

هەروەها باس لەوە کراوە؛  عێراق ئەندامە لە چەندین پەیماننامەی گرنگی وەک (CEDAW) بۆ مافی ئافرەتان و (CRC) بۆ مافی منداڵان، بەڵام بەهۆی پەسەند نەکردنی "پرۆتۆکۆلە ئیختیارییەکان"، هێشتا تاک و گرووپەکان ناتوانن ڕاستەوخۆ سکاڵا لای لیژنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی پێشێلکارییە کەشوهەواییەکان تۆمار بکەن.

ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەی؛ بەکارهێنانی زمانی یاسای نێودەوڵەتی ڕەنگە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وەک سەپاندنی کولتووری ڕۆژئاوا، وێنا بکرێت بۆ شەرعییەت لێسەندنەوە لە داواکارییە ناوخۆییەکان. بۆیە جەخت دەکرێتەوە کە دەبێت داکۆکیکردن لە مافەکانی کەشوهەوا ڕەگ و ڕیشەی لە ناو واقیعی کۆمەڵگەی عێراقیدا هەبێت و لەلایەن دەنگە ناوخۆییەکانەوە سەرکردایەتی بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئاماژە بەوە کراوە حکومەتی عێراق بە هاوکاریی (UNDP) لە ئەیلوولی 2024دا، ستراتیژی نیشتمانی ژینگەیی بۆ ساڵانی (2024-2030) دەستپێکردووە، ئامانجی چارەسەرکردنی بیابانبوون و بەڕێوەبردنی ئاوە.

ڕاپۆرتەکەی کۆلێژی لەندەن لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە یاسا بە تەنیا بەس نییە و پێویستە گوێ لە گێڕانەوەی ئەو ئافرەتانە بگیرێت کە ڕاستەوخۆ زیانلێکەوتووی وشکەساڵین. دادپەروەری ڕاستەقینە کاتێک دێتە دی کە ئەو کەسانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، خۆیان بەشدار بن لە دیاریکردنی شێوازی چارەسەرەکاندا.

  • دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد

  • وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟

  • مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان

  • لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە

  • کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

  • کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"

  • شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە

  • "سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن

  • لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟

سەرەکی