2025-11-23 4716 جار خوێنراوەتەوە

فێڵێكى گه‌وره‌ له‌فه‌رمانبه‌ران ئاشكراده‌كرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، دیاردەیەکی مەترسیداری فێڵکردن‌و دزینی پارە لەعێراق سەریهەڵداوە کە تێیدا فەرمانبەران‌و خانەنشینان دەکرێنە ئامانج.

باندەکان لەڕێگەی ژمارەی نەناسراوو پەیجی وەهمییەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندیی بەهاووڵاتییانەوە دەکەن‌و بەبیانووی پێدانی قەرز یان نوێکردنەوەی کارتە بانکییەکان، زانیارییەکانیان دەبەن‌و دەیان ملیۆن دیناریان لێ دەدزن.

باندەکان خۆیان وەک فەرمانبەری بانک یان لایەنی فەرمی دەناسێنن‌و بەڵێنی قەرز یان داوای نوێکردنەوەی زانیاریی دەکەن، بەمەش قوربانییەکان دەخەنە تەڵەوەو پارەکانیان دەبەن.

سەلام زوبەیدی چاودێر هۆشداریدەدات کە ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتییان پارەیەکی زۆر لەدەستبدەن‌و متمانەیان بەدامەزراوە فەرمییەکان‌و بانکە حکوومییەکانیش نەماوە.

ئەو چاودێرە وتوویه‌تى، "زۆرێک لەپەیجەکان فێڵ لەهاووڵاتییان دەکەن‌و خۆیان وەک لایەنی فەرمی نیشاندەدەن‌و تائێستا پارەیەکی زۆریان لەهاووڵاتییان دزیوە، واتا بەڕاشکاوانە بەهۆی ئەو فێڵ‌و ساختەکارییانەوە، هاووڵاتییان پارەی زۆریان لەدەستداوە، ئەمەش دیاردەیەکی مەترسیدارەو هۆکارە بۆ ئەوەی تەنانەت هاووڵاتییان متمانەی دامەزراوە فەرمییەکانیش لەدەستبدەن، واتا ئەمە تەنانەت ڕەنگدانەوەی لەسەر بانکە حکوومییەکانیش دروستکردووە".

چاودێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، گومانیان هەیە کە ئەوکارە بەبێ هاوکاریی ناوخۆیی بکرێت، دەڵێن: "چۆن ئەم باندە فێڵبازانە دەزانن کێ کارتی (کی کاد)ی هەیەو ژمارەکانیان دەستدەکەوێت؛ هاوکات پێیانوایە هاوکاری لەنێوان باندەکان‌و بەشێک لەکارمەندان‌و تەنانەت بەڕێوەبەری بانکەکاندا هەیە کە داتابەیس‌و زانیاریی فەرمانبەرانیان پێدەدەن، بۆیە داوادەکه‌ن دامەزراوەکان لەوکەسانە پاکبکرێنەوە".

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

سەرەکی