2026-03-10 781 جار خوێنراوەتەوە

ئەگەر جەنگ بوەستێت كێ براوەیە و ئەگەرەكان چین؟

سەرەڕای هەڕەشەی ترەمپ ئێران دەڵێت گفتوگۆ ناكەین و نایەڵین یەك لیتر نەوت بڕوات

ناوەندی هەواڵ

هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەیكرد كە مەرگ و ئاگر چارەنوسی بەرپرسانی ئێرانە ئەگەر بەردەوام بن لە داخستنی گەرووی هورمز، بەڵام ئێران هەڕەشەی بەردەوامیی جەنگ دەدات، بەڵێنیش دەدات رێگە نەدات یەك لیتر نەوت بە گەرووەكەدا بڕوات.

پێش دەستپێكردنی جەنگ ئێران داوای دانوستانی دەكرد

پێش دەستپێكردنی جەنگ ئێران داوای دانوستانی دەكرد، بەڵام ئێستا ئەمریكا و ئیسرائیل دەیانەوێت جەنگەكە رابگرن و ئێران دەیەوێت درێژە بكێشێت، ئێران دەیەوێت بە درێژەدان بە جەنگ زیانە ئابوریەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل زیاتر بێت و نرخی نەوت و وزەش زیاتر بەرزبێتەوە، ئەمەش وەك فشار بۆسەر ئەمریكا و ئیسرائیل و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا دەستی ئێران لە مێزی گفتوگۆ بەهێزتر بكات.

باس لە زیانە مرۆیەكان ناكەین، كە تائێستا لە ئێران نزیكەی دوو هەزار كەس لە مەدەنی و سەرباز و فەرماندەی باڵا بە رابەریشەوە كوژراون، لە ئیسرائیلیش هەرچەندە ژمارەی كوژراوان كەمە، بەڵام بریندارەكان بە هەزارانن و ملیۆنان ئیسرائیلیش لە پەناگەدان، جگە لەوەی ئێران توانیویەتی سەدان ئامانج لەناو ئیسرائیل و دەرەوەی بپێكێت، لەگەڵ بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لە كەنداو و ناوچەكە.

زیانەكان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بەراورد بە قەبارەی وڵات و ژمارەی دانیشتوانی و ئەو بیروباوەڕە ئاینیەی كە پێی وایە دوای كوژرانیان شەهیدن، رەنگە كاریگەری ئەوتۆی نەبێت، هەرچەندە زیانە ئابوریەكان بە ملیاران دۆلار بن، بەڵام لە ئیسرائیل بەهۆی بچوكی قەبارەكەی و كەمیی ژمارەی دانیشتوانی فشارێكی زۆر دروستبووە.

 ترەمپ: كۆتایی جەنگەكە نزیكە

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە كۆتایی جەنگەكە نزیكە، بەبێ ئەوەی باس لە گۆڕینی رژێم بكات، هەر لە ئەمریكا نییە فشار لەسەر ئیدارەی ترەمپ دروستبووە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ، بەڵكو بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، گەورە بەرپرسانی ئیسرائیل ترسیان هەیە لەوەی پرۆسەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، درێژە بكێشێت و كاریگەریەكانی لەسەر ناوچەكە و ئابوری جیهان چەند هێندە ببێت.

هەڵسەنگاندنەكانی ناوخۆی ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەكەن، هەڵمەتی بۆردومانی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر ئێران نزیكە لە بەجێهێنانی ئامانجەكانی، لەوانەش لەناوبردنی پاشماوەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران، جگە لە لاوازكردنی سیستمی موشەكی و بە ئامانجگرتنی فەرماندە باڵاكانی ئێران. هەر ئەو پاساوەش بەسە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ و وێناكردنی سەركەوتن، لەكاتێكدا كۆتایی هاتنی جەنگەكە بەبێ گۆڕینی رژێم لە ئێران بە هەمانشێوە بە سەركەوتن بۆ رژێمی ئێران دادەنرێت.

  • دادگای تاوانەکانی سلێمانی وتەی شەش تۆمەتباری دۆسیەی لالەزاری وەرگرت و دانیشتنەکەی هەڵپەسارد

  • وەفدەکەی هەرێم بۆچی لە بەغدان؟

  • مالیکی و کەعبی وەڵامی گوشارەکان دەدەنەوە؛ ناردنی ستیڤن ڤەیگن و ئامادەکاری بۆ سیناریۆی ڕەتکردنەوەی چەکدانان

  • لە لێدوانێکەوە بۆ دادگا؛ دانپێدانانەکەی هادی عامری کەیسێکی نوێ لەسەر سەرکوتکارییەکانی تشرین دەکاتەوە

  • کێشمەکێش لەسەر هەڵمەتی دژی گەندەڵی؛ ڕەوتی سەدر هۆشداری دەداتە نەیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق

  • کەجەکە هۆشداری لە دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە قەندیل دەدات؛ "دەوڵەتی تورکیاش باش دەزانێت کامپنشینی قبووڵ ناکەین"

  • شەڕی هورمز دەپەڕێتەوە هەرێمی کوردستان؛ هاوپەیمانان ۱۰ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر دەخەنە خوارەوە

  • "سێ کاتژمێر خوێندن نییە بە زمانی دایک"؛ ناڕەزایەتییەکان دژی مەرسوومی ژمارە ١٣ی حکومەتی سوریا هەڵدەکشێن

  • لە ئەفغانستانەوە بۆ ئێران؛ بۆچی ئەمریكا ناتوانێت كۆتایی بە جەنگەكان بهێنێت؟

سەرەکی