2025-11-24 1713 جار خوێنراوەتەوە

لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌ركرێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكردوه‌، ئه‌مڕۆ پرۆسەی وردبینی لەلیستی موچەی مانگی 10 تەواو دەکرێت، ده‌شڵێت، "بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتوو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت".

به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، "لەلیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بەشێکی وەزارەتەکان لێبڕینی 3%ی خانەنشینیان نەکردبوو، وەزارەتی دارایی عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌رئەوەی، دەبێت سەرجەم موچەخۆران ئەو لێبڕینەیان بۆ بکرێت، لەبەر ئەو هۆکارەش ناردنی لیستی موچەی مانگی 10 دواکەوت".

ئه‌و سەرچاوەیە بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى زانیاریى ئاشكراكردوه‌و وتویه‌تى، "ئەگەر وردبینی لەلیستی موچەی مانگی 10 تەواوبێت، ئەمڕۆ دوشەممە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، ئەگەرنا سبەینێ سێشەممە دەنێردرێت".

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی؛ ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی خەرجی‌و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نۆو 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئەو مانگەی ڕەوانەی بەغداکرد، بڕیاریشە لەم هه‌فته‌یه‌دا موچەی مانگی نۆی موچەخۆران خەرجبکرێت.
 

  • وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت

  • دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە

  • تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات

  • وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات

  • ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

سەرەکی