2025-11-24 4154 جار خوێنراوەتەوە

دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كه‌وته‌ هه‌فته‌ى داهاتوو

لەعێراق تائێستا دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران نەکراوە، بەهۆیەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دواکەوتووەو چاوەڕواندەکرێت بکەوێتە هەفتەی داهاتووه‌وه‌.

چه‌ند زانیارییه‌كى میدیایى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، حکومەتی عێراق تائێستا لەهەوڵدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی خۆی‌و بەشێکی زۆری وەزارەتەکانیش مووچەیان بەسەردا دابەشنەکراوە، تەنها بەژمارە مووچە خراوەتەسەر هەژماری ئەو وەزارەتانە بەڵام پارە نەخراوەتە سەر هەژماری فەرمانبەران.

لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەعێراق بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق ئاشكرایكردووه‌، بڕیاربوو ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت، بەڵام تائێستا دەست بەدابەشکردنی نەکراوە.

لەبارەی هۆکاری دابەشنەکردنی پارەکە ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد: لەعێراق کێشەی پارەی کاش هەیەو حکومەت پارەی پێویستی لەبەردەست نییە، تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ بانکی ناوەندی لەسەر خەتە بۆ ئەوەی 8 تریلیۆن‌و 500 ملیار دینار پەیدابکات بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە ئەو بڕە پارەیە پەیدا بکات.

دابەشکردنی مووچە لەعێراق ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەمووچەی خەڵکی کوردستانەوە هەیە، تاوەکو لەعێراق دەستپێنەکات‌و مووچەی چەند وەزارەتێک نەدرێت تەیف سامی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان نانێرێت.

بەپێی بەدواداچوونەکان، بەهەموو پێوەرەکان دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 لەکوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، پێشبینیشدەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە بەغدا پارە بنێرێت، ئەگەرنا سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

  • سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە

  • راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە

  • نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد

  • ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە داهاتدا گرفی نییە و بەشی دابەشکردنی موچە و پرۆژەکانی دەوڵەت دەکات

  • سودانی وەزیری دارایی راسپارد بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم

  • وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

  • مووچه‌ى مانگى 10 له‌مه‌ترسیدایه‌.. ته‌یف سامى سێ داواكاریى هه‌یه‌

  • له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌درێت

  • كێشه‌ى دۆلارى سپى‌و شین چاره‌سه‌رده‌كرێت

سەرەکی